میوانانی به قه‌دروقیمه‌تی ڤه‌ژین، به داخه‌وه كه ئێره سارد‌و سڕ ده‌بینن، نه‌تانزانیوه بار‌مان كرد؟ به‌ڵی گواستمانه‌وه چونكه ئێره چیتر بۆ هه‌وار له بار نه‌بوو. ئێستا‌و به به‌رده‌وامی ده‌توانن له بڵۆگی ڕۆندك، له‌و تازه هه‌واره هه‌نسك بده‌ن‌و ساتێكی خۆش له هه‌ر ڕابوردنێكتاندا به ژێر نمه هه‌ڵوه‌ریوه‌كانی به‌سه‌ر به‌رن. هه‌رواش ئومێد ده‌خوازم‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی شین‌و پاپۆڕه‌ی ڕۆندكه.
له‌گه‌ڵ ڤه‌ژین ئه‌زموونێكی باشم بوو، به تایبه‌تیش تا ئه‌و ساتانه‌ی گیروگرفتی نه‌بوو. گیروگرفته‌كانی هه‌مه‌جۆر بوون، جارێك شێوه‌ڕێنوسی كوردی ده‌گۆڕین، جارێك ده‌قه‌كانی په‌خش نه‌ده‌كردن. هه‌ر جاره‌و كێشه‌یه‌ك. به چاكم زانی هه‌وار بگوازمه‌وه، ڤه‌ژینیش وه‌كو ئه‌رشیف هه‌ر بمێنێ بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌قانه‌ی كه پێشتر نوسراون.
ڕۆندك درێژبوونه‌وه‌ی ڤه‌ژینه. ڕۆندك وێنایه‌كی تری ڤه‌ژینه بۆ ته‌عبیر له‌خۆ كردنه‌وه‌یه‌كی تری به‌رده‌وام.
گواستنه‌وه‌ی هه‌وار زۆرجاران ته‌عبیركردن نیه له خۆشی به قه‌د ئه‌وه‌ی ته‌عبیركردنه له پێویستی. هه‌موو پێویستیه‌كیش مه‌رج نیه بۆ خۆشی بێ، به‌ڵكو بۆ درێژه پێدانی ژیانه.
ڕۆندك بۆ كۆنه هه‌وار هه‌ڵناوه‌رێن، هه‌ڵوه‌رانیان ته‌عبیرێكی ئه‌به‌دی‌و ئاماده‌ن بۆ به‌رده‌وام بوون.
راى خوت بنووسه
ئای چه‌ند دڵخۆش ده‌بم كه له‌گه‌ڵ ڕه‌گی وشه‌دا ڕووده‌چم‌و باوه‌شه تاریكه‌كه‌ی ژێر گڵ به چڕنوكه تیژه‌كانم هه‌ڵده‌كێڵم‌و جارێكی تریش به ناخی ڕه‌گه باریكه‌كانا به‌ره‌و دونیای فراوانی گه‌ڵای وشه‌كان هه‌ڵده‌كشێمه‌وه، له وێوه بڕیار ده‌ده‌م ببم به چۆن به‌رهه‌مێك، له هه‌ر خانه‌یه‌ك له خانه‌كانی ئه‌و گه‌ڵایانه‌دا خیوه‌تگایه‌ك هه‌ڵده‌ده‌م‌و ده‌یانكه‌م به مه‌نزڵگای تام‌و بۆنه‌كان، یا ئه‌زموونگه‌ی قه‌ڵاچۆكردنی هه‌م‌و ئه‌و مشه‌خۆرانه‌ی سه‌رقاڵی خۆر هه‌ڵمژینن له گه‌ردنی ئه‌و په‌لوپۆیانه‌ی ڕوو له ئاسمانن، یا ئه‌و چاوگانه‌ی تا ئه‌مڕۆش ڕیزیان گرتووه‌و له سكونێكی كازیوه ئاسادا دێنه سه‌ر زه‌وی، ڕسته له دوای ڕسته مانا ده‌چڕن، سه‌ره‌تای گۆڕانێكی تر‌و زه‌مه‌نێكی تر له‌و ڕوچوونه‌دا ده‌سپێده‌كات.
راى خوت بنووسه
به‌ڕێزان له 10/10 ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م نوسیبوو، به‌ڵام وێب بڵاگه‌كه‌م لێی شێوابوو كوردی نوسینه‌كه‌ی به جوانی نه‌ده‌خوێند‌ه‌وه، ئێستا به حیساب چاكم كردووه، به هیوایه‌ی له‌مه‌ودوا ئاوه‌دانی بكه‌مه‌وه.
دراوسێیان، هه‌ڤاڵان، خوێنه‌رانی به قه‌دروقیمه‌ت.
(ماوه‌یه‌كه سه‌رم نه به ماڵه چۆڵه‌كه‌ی خۆم‌و نه به ماڵه ئاوه‌دانه‌كه‌ی ئێوه‌دا كردووه. له‌وانه‌یه بینیبێتان ماڵێكی چه‌ند ساردوسڕو بێ گه‌رم‌و گوڕی بوو. دیاربوو جێپێ‌و شوێنه‌واری پێداتێپه‌ڕینی كه‌سیشی پێوه دیار نه‌بوو. هه‌روا چه‌ندجارێكیش هه‌وڵم داوه له ده‌رگه‌ی دراوسێكان بده‌م ده‌روو‌م لێناكه‌نه‌وه. نازانم چی ڕووی داوه؟ ده‌بێ دراوسێكانم دڵڕه‌ق‌و نامۆ بووبن به كولتووری كورده‌واری‌و ڕێبواریش قبووڵ نه‌كه‌ن به مه‌نزڵگاو ده‌ڤه‌ری پاوانكراویان تێپه‌ڕ ببێت؟، خۆ من كلیلی پاوانه‌كانم پێ‌بوو، لێ داخه‌كه‌م نامناسنه‌وه. ده‌بێ به سه‌ر دیوارێكا پاس بده‌م‌و له سه‌رو سۆراخی ئاشنایه‌تی خۆم بپێچمه‌وه، د‌مه‌وێ ئه‌مجاره بێمه‌وه‌و ملی كاروانی بڵۆگسپۆته‌كان بگرمه‌وه. ئیزنم بده‌ن هه‌ر دێمه‌وه ئیزنیشم نه‌ده‌ن هه‌ر دێمه‌وه).
راى خوت بنووسه