تا ئه‌و ساتانه‌ش حه‌رامه لێم
گۆرانی تازه‌ت بۆ بچڕم
هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م
بوونی من
له بوونی تۆدا
له سه‌ره‌وه‌ی په‌ڵه‌هه‌وره‌كانا
سه‌ما ده‌كات
زه‌رده‌خه‌نه بێگوناهه‌كان نایبینن
تا چاوم پڕ ده‌كات سنوور هه‌ن
ئاڵا هه‌ن
مناره‌و كڵێساش ده‌بینم
گۆرانی ده‌ڵێن
تۆ به‌ته‌نیا
له‌به‌ر ته‌نكی
له‌به‌ر ڕه‌نگه ئاوی‌و په‌پوله‌ییه‌كه‌ت
له ڕووی مانگ
ڕه‌نگ ناده‌ییه‌وه
خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی
له تارماییه‌كانت ده‌سڵه‌منه‌وه
چونكه تۆ لێره نیت
چونكه تۆ له‌وێ نیت
چونكه تۆ تۆیت، ئه‌ویش نیت
كه‌س ناتناسێت
له منیش حه‌رامه بتناسم
راى خوت بنووسه
له سێیان كا‌مه‌یان؟
چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو نوسه‌رێكی هۆڵه‌ندی به ناوی ڕیتشارد ئوسینگا كورته باسێكی له‌سه‌ر ئا‌یان حیرسی علی‌و مه‌سه‌له‌ی خوێندنگا ئیسلامیه‌كانی هۆڵه‌ندا نوسیبوو، به‌لامه‌وه ڕیتشارد شتێكی سه‌رنج ڕاكێشی وڕوژاندبوو. مه‌به‌ستیشم لێره‌دا ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی دوو بیروڕای جیاوازه، بێ ئه‌وه‌ی ڕای خۆم كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌بێ، ده‌مه‌وێ دوو عه‌قلیه‌تی جیاواز‌و دوو ویژدانی جیاوازیش له دوو توێی ئه‌و كورته خوێندنه‌وه‌یه‌دا بخه‌مه ڕوو.
ماوه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی‌و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا قسه‌و باس زۆره له‌سه‌ر خوێندنگا ئیسلامیه‌كان، به مانای ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێندنگایانه كۆسپێكی گه‌وره‌ن له به‌رده‌م مه‌سه‌له‌ی ئینته‌گرێیشن‌و هانده‌ریشن بۆ وه‌به‌رهێنانی كه‌سانێكی توندڕه‌وو دروستكردنی ڕق‌و قین به‌رامبه‌ر ڕۆژئاوا.
ئا‌یان ژنێكی صۆماڵیه‌و ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندایه. به چه‌ند مانگێك به‌ر له هه‌ڵبژاردنی هۆڵه‌ندا ڕۆژنامه‌ی تڕاوی هۆڵه‌ندی دیدارێكیان له‌گه‌ڵ‌دا ساز كرد، ئا‌یان له‌و دیداره‌دا چه‌ند قسه‌یه‌كی ناشیرینی به‌رامبه‌ر محمد‌و قورئان‌و ئیسلام كرد. خۆی به سۆشیال دیموكرات له قه‌ڵه‌م ده‌دا، بۆیه ویستی ببێ به ئه‌ندامی پارتی كرێكارانی هۆڵه‌ندی، به‌ڵام له‌به‌ر ده‌ربڕینه‌كانی‌و هه‌ڵوێستی هه‌ندێ ئه‌ندامی تورك‌و مۆڕۆكانی ئه‌ندامی پارتی ناوبراو به ئه‌ندام وه‌ریان نه‌گرت. زۆری پێنه‌چوو پارتی لیبڕالی هۆڵه‌ندی بانگیان كردوو گرنگیان پێدا، چه‌ند دیدارێكی ته‌له‌فیزیۆنی له‌گه‌ڵ سازدرا. به‌ر له هه‌ڵبژاردن به‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له پڕ ناوی كه‌وته سه‌ر لیستی پاڵێوراوانی حیزب بۆ پارله‌مانی هۆڵه‌ندی. دواتریش له ئه‌نجامی به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگێكی زۆر بوو به ئه‌ندامی په‌رله‌مان. گرنگ بوونی ئا‌یان به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گوایا ئیسلامیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه له‌سه‌ر ڕاوبۆچوونه‌كانی. لێ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ساغ نه‌بوویه‌وه‌و دواتر ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان به درۆ خسته‌وه، باوكیشی له دیدارێك‌دا گووتی ئا‌یان ڕاست ناكات كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابێ. هه‌روه‌ها هه‌ندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن‌و نوسه‌ری هۆڵه‌ندی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریان له عه‌قلیه‌ت‌و جۆری بیركردنه‌وه‌ی ئا‌یان گرت‌و به زێده‌ڕۆو سه‌ره‌ڕۆ له قه‌ڵه‌میان‌دا. به‌وه تۆمه‌تباریان كرد كه حه‌ز له خۆده‌رخستن‌و گه‌وره بوون ده‌كات‌و ئه‌و هێرشانه‌ی له قه‌ناعه‌ته‌وه نین به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تن. گرنگ بوونیشی له‌به‌ر كارامه‌یی‌و لێهاتووی نیه به‌ڵكو به‌هۆی ده‌ربڕینه‌كانیه‌تی.
وه‌كو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا ماوه‌یه‌كه مقۆمقۆیه‌كی زۆر سه‌باره‌ت به خوێندنگا ئیسلامیه‌كان دروست بووه. پارته ده‌سه‌ڵات داره‌كانیش زۆر به توندی تا ئه‌و ساته‌ش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كار ده‌كه‌ن.
ڕیتشارد ده‌ڵێ "ڕۆژێك ئا‌یان ده‌چێته یه‌كێك له‌و خوێندنگایانه، له ناو خوێندكارانی كڵاسی هه‌شت له دوانزه ساڵیێك ده‌پرسێ
كامیان گرنگ تره: خوا یان یاسای بنه‌ڕه‌تی، واته(ده‌ستوور)؟؟
ئه‌گه‌ر چی پرسیاره‌كه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه، به‌ڵام مناڵه‌كه به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێ: خوا. چونكه هه‌ر هیچ نه‌بێ وا فێر كراون".
" به‌ڕای حیرسی علی ئه‌و وه‌ڵامه هه‌ڵه‌و مه‌ترسی داره! ئه‌گه‌ر مناڵه‌كان له دوا ساڵی خوێندنی سه‌ره‌تایی ئه‌و وه‌ڵامه بده‌نه‌وه ئه‌وا خوێندنگاكه‌ش هه‌ڵه‌یه، بۆیه ده‌بێ دابخرێ، یا هه‌ر هیچ نه‌بێ ڕه‌فتاری توندی له دژ وه‌ربگیرێ".
ڕیتشارد به‌رده‌وام ده‌بێ‌و ده‌ڵێ:" منیش له خوێندنگایێكی كریستیانی تایبه‌ت خوێندومه، ئه‌گه‌ر هه‌مان پرسیار له‌و ته‌مه‌نه له‌من بكرابایه بێگومان هه‌مان به‌رسڤم ده‌دایه‌وه، چونكه تۆ ناتوانی بۆ یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێژ بكه‌ی، یا گۆرانی بۆ بڵێی یا ره‌سمی بۆ بكێشی، كه ئه‌وانه‌ش خۆشترین چالاكی ژیانی من بوون له‌و سه‌رده‌مه‌ی ته‌مه‌نم‌دا". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "خۆ ئه‌گه‌ر له هه‌موو خوێندنگا كریستیانه‌كانیش هه‌ما پرسیار بوڕوژێنرێ، ئه‌وا بێ گومان هه‌ر خوا له‌و پێش بڕكێیه ده‌باته‌وه".
دواتر ده‌ڵێ: ته‌نانه‌ت بۆ گه‌وره‌كانیش، ئه‌گه‌ر چی خۆم به بڕووادارو به كریستیانیش نازانم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌ی ئێستاشم ئه‌و پرسیاره‌م لێ بكرێ، ئه‌وا هه‌ر خوا هه‌ڵده‌بژێرم، چونكه ئه‌گه‌ر خوا بوونی هه‌بێ ئه‌وا هه‌ڵبه‌ته له یاسای بنه‌ڕه‌تی گرنگ تره. ئایا ئه‌و وه‌ڵامه گرفتێكی گه‌وره‌یه سه‌باره‌ت به‌و مناڵه؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ یاسای بنه‌ڕه‌تی تێك ده‌گیرێ؟ چونكه ئه‌و یاسایه ناڵێت نابێخوا له‌سه‌ره‌وه‌ی یاسای ینه‌ڕه‌تی بێ".
دووباره له دوا به‌شی بابه‌ته‌كه‌ی دا ڕیتشارد به‌رده‌وام ده‌بێ‌و ده‌ڵێ: "حیرسی عه‌لی بڕوای به‌خوا نیه، بڕوای به ده‌ستوریش نیه، ئه‌وه حه‌قی خۆیه‌تی. به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه بۆ ڕێز گرتنیش نیه له ده‌ستوور".
" له ده‌ستووردا جێگیر كراوه: یه‌كسانی، ئازادی دینداری، ئازادی هه‌ڵبژاردنی خوێندنگا. هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه له ده‌ستوور جێگیرن. ئه‌گه‌ر ده‌ستوور وا بڵێ ده‌بێ ئا‌یان چ هه‌ڵبژێرێ؟"
له دوا په‌یڤی‌دا ده‌ڵێ: له‌وانه‌یه به‌لای ئایانه‌وه گرنگ بێ به‌شێوه‌یه‌كی تر پرسیاری لێ بكه‌ین، ئه‌لته‌رناتیفی سێیه‌میشی بده‌ینێ: پێی بڵێین: چی به لای تۆوه گرنگ تره: خوا یا یاسای بنه‌ڕه‌تی یا حیرسی علی؟؟؟.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر منیش ئه‌و پرسیاره له ئێوه بكه‌م، وه‌ڵامتان چی ده‌بێ؟
راى خوت بنووسه