هه‌موتان له زیندانابوون
هه‌موتان له گریانا بوون
سه‌ربه‌قوڕ بوون
كه پێكه‌نین به‌ری نه‌ده‌دان
زه‌نده‌ق دانی له‌تركزه‌ی به‌ره‌و ته‌قینی هه‌موتان
له پڕ واق ما
له پڕ شله‌ژا
له پڕ وه‌كو كۆرپه‌یه‌كی
شاگه‌شكه بو
بۆ یه‌كه‌م جار
له تریقه‌ی دڵخۆشیتان‌دا
دونیای چۆلتان
چه‌نده‌ها ره‌نگ‌و ڕوی تازه‌ی لێ په‌یدا بوو
ده‌وروبه‌ری ته‌ندراوتان
به تێلی دڕ
به دیواری ئاسنینه‌و
سولاوی گڕ
به زه‌مین له‌رزینێك ڕۆ چو
كێ بێ له ئێوه تامه‌زرۆی ئه‌و چركه ساته نه‌بووبێ؟
كێ بێ به‌لانی كه‌م
مستێك فرمێسكی هه‌ڵنه‌ڕێشتبێ
هه‌موتان ده‌ترسان
هه‌موتان زه‌نده‌قتان له ده‌ستتان بو
تا له پڕ ئه‌ومان بینی
ئه‌وی ترس
ئه‌وی رۆحی ڕه‌شی نه‌گریس
ئه‌وی تۆقێنه‌ری ته‌ڕ پیس
له پڕێكا ڕوخا، گیرا
كۆتایی به سه‌رده‌می تاریكی هێنرا
ئێوه‌ش خامۆش،
له‌شتان كه‌وته جۆش‌و خرۆش.
لێ وزه‌تان
روحتان، ژینتان، له یاریێكی نادیاری تر
خۆی ده‌خاته‌وه مه‌ترسی‌و
چیرۆكێكی درێژخایه‌نی
پاڵه‌وانێكی نه‌گبه‌تی تۆقێنه‌رو نه‌گریسی تر.
راى خوت بنووسه
كوردینۆ، ساڵی نوێتان پیرۆز، هه‌مو ساڵێكتان پڕ بێ له خۆشی.
راى خوت بنووسه
خه یاله كه ی به وێنه كانی منا هه لواسی بو، بۆ خۆشی له ژێر سێبه رێكی لاپه رگه دا زیكری ده كرد، چاوه كانیشی وێل بونی لێ ده باری، كه بۆیشی ده رچو خه یاله هه لواسراوه كه ی هه ر دانه به زاندو وێنه كانی منیش بۆ خه یالێكی هه لواسراو له وێنده رێدا به چه قیوی ماونه ته وه.
راى خوت بنووسه