وێستگه‌یه‌كی تر
به‌ر له‌وه‌ی به ڕووم‌دا بتره‌قنه‌وه وام ده‌زانی په‌روانه‌ن، باڵ ده‌گرن به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانا، به‌ناز ده‌فڕن، به‌رز ده‌بن به‌رز ده‌بن، له به‌رزیه‌كانی خۆیانا به‌ڕوخساره له خشته به‌ره‌كانیان ئاوڕێك به‌ره‌و نزماییه‌كانی منا ده‌ده‌نه‌وه، وام ده‌زانی په‌روانه‌ن خۆیان له‌ناو ڕه‌نگه هه‌مه جۆر‌و زۆروزه‌به‌نده‌كانا ده‌خه‌مڵێنن، ناز به‌سه‌ر یه‌كڕه‌نگی‌و مات‌و مه‌لولی منا ده‌كه‌ن، گه‌را هه‌راشه‌كانیان به‌سه‌ر باخ‌و پاوانه‌كانی منا ده‌بارێنن، له‌جیاتی وێنه‌یه‌كیان سه‌دان وێنه‌ی هه‌مه‌جۆر سه‌ر گوڵ‌و چڵه‌پۆپ‌و ناوكه‌ڵ‌و سه‌ر گه‌ڵا قه‌ڵه‌باڵغه‌كانی داماویمان بارگاوی ده‌گه‌ن‌و شوێنه‌واری توكه ئاردینیه‌كه‌شیان به‌سه‌ر‌بێتوانایی‌و ویسته نوستوه‌كه‌مان نه‌خشی ئه‌به‌دی هه‌ڵدێنێ، ئه‌وه ئێوه‌ی په‌پوله‌یی بوون شه‌قه‌ی باڵتان دڕی به سكی زه‌وی لێده‌داو ئاوی سازگار خولیای ته‌نها سێبه‌رێكتان ده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ له‌نگه‌ر بگرێ، ده‌بوون به‌سێبه‌ری ڕاستیه‌ك كه هه‌رگیز نه‌م ده‌دۆزینه‌وه، هه‌رگیز پێتان نه‌ده‌گه‌یشتم چونكه شتێك نه‌بوون جگه له وه‌هم، هه‌موو ئه‌و دیمه‌نه جوانانه‌شتان غه‌رقی وه‌همه‌كان ده‌كردن‌و وام ده‌زانی ده‌توانم له چاوه‌كانتانا ئاوا نه‌بم، دیده‌كانم به دواتانه‌وه بن تا گه‌مارۆی هه‌موو وینه‌كانتان ده‌ده‌ن، تا گه‌مارۆی ئه‌و حه‌زه نامۆیه‌شتان ده‌ده‌ن كه جگه له درێژبوونه‌وه‌ی خه‌ونه ساده‌ییه‌كان چیتر نه‌بوو، دیده‌كانم به دواتانه‌وه بوون، وام ده‌زانی غه‌رقی تراویلكه‌ی سه‌ر باڵه پان‌و بۆڕه‌كانتان نابن‌و به ئاسانی كۆتاییه پیرۆزه‌كانتان به‌ده‌ست دێنن، ئای كه باڵ شكاو بووم، كه مه‌غرور بووم، بۆ تابلۆ ئاڵۆزه‌كانی مه‌مله‌كه‌ته خوێناویه‌كه‌تان ئێوه‌م نه‌ده‌خوێنده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی سنووره بێ ئامانه‌كانتان ببه‌زێنم‌و هه‌موو ته‌ونه جاڵجاڵۆكه‌ییه‌كانتان هه‌ڵوه‌شێنمه‌وه‌و ڕێگای خوڵیابوون بۆ دواهه‌مین جار بپێچمه‌وه تا سه‌روه‌ریه به درۆكانتان نقومی هه‌موو وه‌همه‌كانتان بكه‌م، حاشا ئێوه په‌پوله نه‌بوون بێجگه له وه‌همێكی گه‌روه، ئێوه وه‌همێك بوون بێ كۆتایی. ئێوه ئه‌و باڵه شكاوه شێوه په‌پوله‌ییه بوون كه نزارگه‌ی ئارامی پشوه‌كانتان لێ كردم به دۆزه‌خ‌و گڕی ناشیرینیتان ده‌بوو به دوكه‌ڵێكی ئه‌به‌دی بۆ ڕه‌شپۆش كردنی دوا هه‌نگاوی لێكترازانمان
راى خوت بنووسه
سڕینه‌وه
به بیرم دێ له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان براده‌رێكم پێ‌ی وتم به هه‌ژمه‌تم ته‌نها جارێك شتێك بنوسیت‌و ڕه‌شكردنه‌وه‌ی تیادا نه‌بێ واتا ( سڕینه‌وه) دوای ماوه‌یه‌كی تر ده‌ستنووسێكی ترێ بینیم زۆر وشه‌و ڕسته‌ی جیاواز خه‌تیان به‌سه‌ر دا هاتبوو ڕه‌شكرابوونه‌وه، وتی: دیاریێكم ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له پڕێكا ده‌سنوسێكی بێ ڕه‌شكراوه‌ی تۆم بینی دیاریه‌كه‌ت بده‌مێ. بۆیه بڕیارم‌دا له‌به‌ر چاوی ئه‌و شتێك بنوسم بێ ئه‌وه‌ی تاكه وشه‌یه‌كیشی لێ ڕه‌شبكه‌مه‌وه، نوسینه‌كه‌م ته‌واو كرد، هه‌ر به مه‌به‌ست سه‌ربرده‌یه‌كی مناڵی خۆم نووسی، بردم له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ییم دانا‌و گوتم: وا بزانم دیاریه‌كه‌م حه‌ڵاڵ كرد. ته‌ماشای كردوو به منگه منگێكی نه‌رم تا دوا وشه خوێندیه‌وه، ته‌ماشایێكی سه‌ر له‌به‌ری دووباره‌ی بابه‌ته‌كه‌ی كردوه، بزه‌یه‌كی قوڵی هاته سه‌ر لێوو گوتی: به‌ڕاستی دڵت خۆش كردم، دیاریه‌كه‌ت حه‌ڵاڵ كرد، ئاواتی منیشت جێبه‌جێ كرد. دڵنیا بووم هیچ له بابه‌ته‌كه حاڵی نه‌بوو، گوتی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی زۆر ئاڵۆز‌و سه‌خته، هه‌ڵپه‌ی ئه‌و مناڵه بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ردانه‌و هه‌وڵدانی بۆ خانوو دروست كردن به‌ڕاستی ماندووی كردم، زۆر چێژ له‌و شێوازه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كان ده‌كه‌م ئه‌گه‌رچی لێشی حاڵی نابم. گوتیشی ده‌زانی كاتێ بابه‌تێكت به وشه‌ی ڕه‌شكراوه ده‌بینم، دواتر كه بڵاویش ده‌بێته‌وه وشه ڕه‌شكراوه‌كانم هه‌ر له‌به‌ر چاون، چه‌ند جاریش بابه‌ته‌كه بخوێنمه‌وه چێژی لێ نابینم. وتی: وشه ڕه‌شكردنه‌وه به‌لای من واته بێتوانایی نووسه‌ر. ئه‌ی به‌ڕای تۆش وانیه؟ پێم گوت: ڕای من گرنگ نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئاره‌زووی تۆم به‌جێ هێنا، ئه‌ی وانیه؟ گوتی: ئه‌و دیاریه‌شت پیرۆز بیت‌و ده‌ست‌و چاوت خۆش بن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نوسینه‌كه بوو:
سه‌ره‌تا به‌رده‌كانم كۆده‌كردنه‌وه، هه‌موویانم به‌ده‌سته‌سڕه‌كه‌ی گیرفانم یه‌كه یه‌كه ده‌سڕینه‌وه، كه ده‌سته‌سڕه‌كه‌م پیس ده‌بوو به خێرایی ده‌كه‌وتمه ڕاكردن به‌ره‌و ڕووبار‌و ده‌سته سڕه‌كه‌م ده‌شوت، جارێكی تر ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده خاوێن نه‌كراوه‌كان بسڕمه‌وه، لێ تا ده‌گه‌ڕامه‌وه له‌به‌ر ڕه‌شه‌با به‌رده‌كان پیس ده‌بوونه‌وه، وه‌كو هه‌وڵێكی نه‌زۆك ده‌یان جار ئه‌و كرداره‌م دووباره ده‌كرده‌وه، خۆ ده‌كرا به‌رده‌كان بۆ سه‌ر ڕووباره‌كه ببه‌م‌و جوان‌و خاوێن بیان شۆم به‌ڵام بیرم بۆی نه‌ده‌چو، ده‌مه‌ویست له‌و به‌ردانه دیوارێك دروست بكه‌م، خۆ شوێنی دیواره‌كه‌ش هه‌ر خۆڵ‌و گژو گیا بوو به‌ڵام مه‌غزای حه‌زی خاوێن بوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ردانه‌م نه‌ده‌زانی، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار به تف هه‌وڵی خاوێن كردنه‌وه‌یانم ده‌دا، بۆیه ده‌مم وشك هه‌ڵگه‌ڕابوو ده‌تگووت له شه‌ڕه گولله گه‌ڕاومه‌ته‌وه، ئه‌مه حه‌زێك بوو زۆر چێژم لێ ده‌بینی، به‌ڵام ڕێگای گه‌یشتن به وشكی‌و خاوێنی ئه‌و به‌رده جوان‌و چوارگۆشه‌یی‌و سێگۆشه‌یی‌و لاكێشه‌ییانه له كوێ ده‌ست پێده‌كات، ئاخر خۆم به‌په‌له بووم بۆ ئه‌وه‌ی خانوه‌كه دروست بكه‌م ئه‌گینا ماوه‌یه‌ك وازم له به‌رده‌كان هێنابایه وشك ده‌بوونه‌وه، ده‌متوانی به ئاسانی خانوه‌كه دروست بكه‌م. زه‌ینم بۆ ئه‌وه‌ش نه‌ده‌چو خۆ ئه‌گه‌ر خانوه‌كه به به‌ردی ته‌ڕ دروست بكرێ شتێك له واقیعی خانوه‌كه ناگۆڕێ، ته‌نانه‌ت به‌رده‌كانیش به ته‌ڕیه‌وه جوانتر ده‌دره‌وشانه‌وه، به‌رده‌كان هه‌موو جۆره ڕه‌نگێكیان تیادا بوو، سپی سۆر ڕه‌ش، خاڵ خاڵ، خه‌ت خه‌ت، ئای كه به‌ردی جوان بوون، ماوه‌یه‌كی زۆری بردبوو تا كۆم كردبوو‌نه‌وه، له زۆر كون‌و كه‌له‌به‌ری ئه‌و ڕوباره ڕاوم كردبوون، له‌وانه‌یه هه‌ریه‌كه‌و له ده‌ڤه‌رێكه‌وه سه‌ریان هه‌ڵگرتبێت‌و به‌ره‌و ده‌ڤه‌ری ئێمه هاتبن، له‌وانه‌شه مه‌به‌ستیان ته‌نها یه‌كگرتن بووبێ، یا ئه‌وه‌تا خانوێكیان لێ دروست بكرێت‌و دڵی مناڵێك خۆش بكه‌ن، له‌وانه‌شه هه‌ریه‌كه‌یان په‌یامێكیان پێ بێت‌و بۆیان نه‌ڕه‌خساوه بیگه‌یه‌نن تا دوا جار كه‌وتنه داوی من‌و دووچاری ئه‌و وشك كردنه‌وه‌و خاوێن كردنه‌وه دوباره‌و چه‌ند باره‌ی سڕینه‌وه‌یان بكه‌م، ده‌كرێ ئه‌وان بێزار بووبن‌و من ه‌ر بێزار نه‌ده‌بووم، ئه‌وه‌نده دڵم پێیان خۆش بوو یه‌ك یه‌ك دام ده‌نان‌و به نه‌رم‌و نیانی به‌رزم ده‌كردنه‌وه‌و دام ده‌نان‌و ده‌مسڕینه‌وه. جارناجاریش هه‌وڵم ده‌دا خه‌نده‌ك لێده‌م‌و شوێنی خانوه‌كه گۆڕ بكه‌م‌و بینایه‌كه ده‌ست پێبكه‌م، به‌ڵام داخه‌كه‌م به‌رده‌كان خۆڵیان لێ ده‌نیشته‌وه‌و ده‌بوایه بۆ دوا جار بچمه‌وه بۆ سه‌ر ئاو‌و ده‌سته‌سڕه‌كه‌م بشۆمه‌وه‌و بۆ جارێكی تر بێمه‌وه بیان سڕمه‌وه، ئه‌م كرداره به‌رده‌وام بوو تا ڕۆژ خۆی به‌ردایه‌وه دامێنی شاخ‌و په‌یتا په‌یتا به‌ره‌و ئاوابوون ده‌ڕۆیشت، بۆیه ناچار بووم بۆ دوا جار به‌رده‌كان بخه‌مه ژێر خۆڵ‌و به ته‌نیایی به‌جێیان بێڵم. به‌ڵام به‌داخه‌وه كه ڕۆژی دوایی چوومه‌وه شوێنه‌كه زۆربه‌ی به‌رده‌كانم نه‌دۆزینه‌وه، زه‌ویه‌كه شۆووه‌رد ده‌كراو له‌ژێر پێ‌ی گاجووته‌كان‌و گاسنی زه‌وی هه‌ڵدڕ په‌رت‌و بڵاو ببوون‌و تا هه‌نوكه‌ش هه‌ر خه‌فه‌تیان لێ ده‌خۆم، خه‌فه‌تی گه‌وره‌شم هه‌ر ئه‌وه بوو بۆ دواجاریش ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م نه‌بوو پاكیان بكه‌مه‌وه‌و خانوه‌كه‌م به‌یه‌كه‌وه‌بنێم
راى خوت بنووسه