ویستم خۆم بكه‌مه‌وه
پرسیم له خۆم
چۆن وه‌كو كتێبێك خۆم بكه‌مه‌وه؟
بۆ ئه وه ی بۆ ساتێك خۆم بخوێنمه‌وه
لاپه‌ڕه‌كانم هه‌ڵده‌مه‌وه
ته‌ماشایان كه‌م
سه رنجیان بده‌م، چه‌ند لاپه‌ڕه‌م
داخۆ، بریتیم له په‌ند‌و ئامۆژگاری؟
یا وێژه‌و هونه‌ر؟
یا هزرو فه‌لسه‌فه؟
یاخود ته‌نها كتێبێكی خوێندنی قوتابخانه‌م؟
پرسیم له خۆم
ده‌توانم خۆم بكڕم؟
یا خۆم له كتێبخانه بخوازم؟
یا ته‌نها به نهێنی خۆم بخوێنمه‌وه؟
چۆن خه‌ت به ژێر دێڕی لاپه‌ڕه‌كان دابێنم؟
یا هه‌ڵه‌كان ڕاست كه‌مه‌وه؟
یا خۆم بۆ كێ بخوێنمه‌وه؟
تامه‌زرۆ بووم داخۆ ناوی كتێب چی بێ؟
كێن ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ بمخوێننه‌وه؟
كێن ئه‌وانه‌ش له دیوه‌خان
بۆ جوانی هه‌ڵم ده‌واسن؟
پرسیم له خۆم
چۆن بچم خۆم
به هێمنی
بۆ ناو دۆڵابی كتێبه‌كان به‌مه‌وه؟.
*ئه‌م بیرۆكه‌یه له نوسینێكی هۆڵه‌ندی وه‌رگیراوه
راى خوت بنووسه
ده بێ تاریكی به كار بێنین بۆ ئه وه ی روناكی دروست بكه ین
راى خوت بنووسه