گیای به‌هار
تا له ژێر چه‌تری باوكم ژیانم به‌سه‌ر ده‌برد، له هه‌موو دواكه‌وتن‌و هه‌ڵه‌كردن‌و ته‌نانه‌ت ته‌مبه‌ڵی كردنێكیش‌دا ئامۆژگاری ده‌كردم‌و پێی ده‌گوتم كوڕم خۆ من گیای به‌هار نیم هه‌میشه بۆتۆ بژیێمه‌وه. هه‌وڵبده هه‌ڵه نه‌كه‌ی، كه ته‌مبه‌ڵیم له شتێك‌دا بكردایه لێی ده‌قیڕاندم‌و زۆرجار هه‌و‌ڵی لێدانیشی ده‌دام، به‌ڵام خۆم نه‌ده‌دایه به‌ر ده‌ستی‌و هه‌ڵده‌هاتم، توڕه‌بوونیشی زۆر كاتی‌یه خێرا چاك ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێره باسی بكه‌م ئه‌و گیایه‌یه كه هه‌میشه گه‌ش‌و جوان‌و سه‌وزه‌و پوچ بوون‌و كرچ‌و كاڵبوون كه‌م به‌خۆوه ده‌بینێ. من زیاتر له دوو ساڵ‌و نیوه له ده‌زگای كاروباری په‌نابه‌رانی ناوه‌ندی خڵدرلاند دا كار ده‌كه‌م له به‌شی كاروباری یاسایی، ماوه ماوه كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین‌و باس له بارودۆخی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه كه ڕێژه‌ی سه‌دا نه‌وه‌د كاروباری په‌نابه‌ران، خۆبه‌ختكاران (كه له هۆڵه‌ندا پێیان ده‌ڵێن فرایڤللیخه‌ر، واته ویست ئازادان) به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. له‌وانه‌ش ڕێژه‌ی هه‌ره زۆریان به‌ته‌مه‌ن‌دا چوو خانه‌نشینه‌كانن. ئه‌م جۆره كاره‌ش ڕێژه‌یه‌كی به‌ر چاوی كرێكاری له هۆڵه‌ندا پێك دێنێ. هه‌ڵبه‌ت ده‌زگایێكی وه‌كو كاروباری په‌نابه‌ران، به هه‌زاره‌ها خۆبه‌ختكار تیایدا كار ده‌كه‌ن.
ئینجا ئه‌و خۆبه‌خت كارانه ئه‌وه‌نده به‌سۆزو به‌به‌زه‌یین وه‌كو دایك چۆن دڵی مناڵه‌كه‌ی ڕاده‌گرێ ئه‌وانیش ئاوا هه‌وڵ ده‌ده‌ن دڵی په‌نابه‌ران ڕابگر‌ن‌و گیروگرفته‌كانیان چاره سه‌ر بكه‌ن. مرۆڤی پیر له وڵاتی ئێمه واته توڕه، بێ حه‌وسه‌ڵه، بێكارو كه‌سابه‌ت، زۆرجار پیس‌و بێ زه‌له‌ت، گه‌ڕان به‌دوای قسه‌و قسه‌ڵۆك‌و دامه‌و كۆبوونه‌وه له‌ده‌وری زۆپای مزگه‌وت. هه‌ڵبه‌ت پیری موباره‌كیشمان هه‌ن( بۆیه موباره‌كم به‌كار هێنا چونكه له‌كورده‌واری به پیری باش ده‌ڵێن موباره‌ك). به‌ڵام خۆ پیری ئاخیر شه‌رمان زۆرترن.
به هه‌ر حاڵ مه‌به‌ستمه بڵێم: به بینینی ئه‌و پیرانه، هه‌میشه قسه‌ی باوكم دێته‌وه بیر‌و له دڵی خۆمدا ده‌ڵێم بابه گیان ئا ئه‌وانه‌ن گیای به‌هار، كه هه‌میشه ده‌ژیێنه‌وه، پیربوونیان نیه‌و پیره‌كان نه‌ك هه‌ر گیان به‌ڵكو كانیاوی به‌هارین‌و هه‌میشه ده‌زێنه‌وه.
راى خوت بنووسه
تانج چیه؟؟
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ئه‌و پرسیاره‌م له به‌شی (ڕای خۆت بنوسه) وه‌ڵام دایه‌وه، به‌ڵام داخه‌كه‌م وه‌ڵامه‌كه تۆمار نه‌بوو، دووباره‌و چه‌ند باره‌م كرده‌وه هه‌ر بێ سوود بوو. بۆیه لێره‌وه بۆ جاری تر دێمه‌وه گۆو وه‌ڵامی په‌ریله ده‌ده‌مه‌وه.
تانج كڵاوێكی به گوڵینگ ده‌گه‌یه‌نێ، واته زۆر گوڵی پێوه بن. هه‌روه‌ها تاجیش ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و كڵاوه‌ی كه شایه‌كان له‌سه‌ری خۆیانی داده‌نێن.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه هه‌مبانه بۆرینه ئه‌مه‌تان به جوانی بۆ ده‌رده‌كه‌وێ.
هه‌ڵبه‌ت بۆیه‌ش لێره‌دا به‌كارم هێناوه، چونكه بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر وه‌همه، وه‌هم ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی كه بێ ده‌رمانه‌و ئه‌و په‌رده ئه‌ستوورو زله‌یه‌شه كه نایه‌ڵێت ڕاستیه‌كان وه‌كو خۆیان ببینین. ئه‌و سه‌رابه‌یه كه هه‌رگیز پێی ناگه‌ین. ده‌بێ وه‌همیش وه‌هم نه‌بێ؟؟.
راى خوت بنووسه
وه‌ڵامی وه‌هم، وه‌همی وه‌ڵام
كه‌ویستم بدوێم،
تانجێك بۆ ئه‌و تراویلكه‌یه دروستكه‌م كه ده‌شت‌و پێده‌شته‌كان
هه‌میشه له باوه‌شی ده‌گرن.
به‌رگێكی تازه‌ی بۆ بڕیارده‌م
وه‌همه‌كانی له به‌رجه‌سته نه‌بوونا بێنمه بوون.
دڵم كه‌وته ته‌په، كه‌وته لێدانێكی قورس
وه‌همیش ئه‌وه‌یه قسه له وه‌هم بكه‌ی
تراویلكه خۆی نیه، فێڵێكه بوون له چاو ده‌یكات
یا چاو شتێكده‌بینێ
بوون نیه‌تی
تۆ چۆن له نه‌بوون ده‌دوێی
چۆن قسه له شێوه‌یه‌ك ده‌كه‌ی كه ته‌نها شێوه‌یه‌و بوونی نیه،
قه‌باره‌ی نیه، ڕه‌نگی ئاویه یا ڕوونه
ئه‌وه كت‌و مت خۆیه‌تی، تراویلكه‌یه
ئه‌وه ئه‌و وه‌همه‌یه كه هه‌موومان له باوه‌ش ده‌گرێت
ده‌مانبات به‌ره‌و نادیار
ئه‌و وه‌همه‌یه كه داوام لێده‌كات
بڕوای پێبێنم
به‌ڵام ده‌یه‌وێ له‌و تراویلكه‌یه‌دا
بمتاوێنێته‌وه، تا منیش وه‌كو ئه‌و، وه‌هم، تراویلكه
ببمه‌وه به وه‌هم
كت‌ومت ببمه‌وه به دیارده‌یه‌كی نه‌بوو
ڕه‌نگم بێ بێ بوون
فێڵێك بم‌و مانایه‌ك نه‌به‌خشم
ئه‌و ئومێده‌بم كه هه‌رگیز پێمنه‌گه‌ن
تا دوا جار من ده‌بمه‌وه به وه‌هم‌و
ئه‌ویش له مه‌جهول‌دا ده‌خنكێ
چونكه نه‌یده‌زانی له وه‌هم دایه.
ئاخ وه‌ڵامه‌كه بۆیه نه‌م دركاندی
چونكه نه‌مویست ببی به وه‌هم.
راى خوت بنووسه