مه‌زاری مێزه‌كان
هه‌میشه گوێم له نقه‌ی مێزه هه‌مه‌جۆره‌كانی هه‌واره یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی ژێر ئانیشكه ڕه‌قه‌كانم بووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر چوار په‌له‌كانیشیان نه‌شكابن جار نا جار په‌لێك یا دوو په‌لیان شكاون، ئه‌وه‌نده به ڕق به سه ر قاچم‌دا شكاون‌و ڕماون هه‌ندێ جار به په‌رداخ خوێن له ده‌ماره ماندوو شه‌كه‌ته‌كانی پێم به‌ربووه، ڕقی تۆڵه یه‌كه یه‌كه‌ی زریسكه هه‌ڵپه‌زیوه‌كانی په‌له شكاوه‌كانی به ئاڕاسته‌ی ده‌ماری پێیه درێژبووه‌وه‌كانما به‌ڕێ كردوون. دیوی شاردراوه‌ی زریسكه‌كان هه‌میشه بێ ئاسه‌وا‌ری ماندووبوون نه‌بوون، زۆرجاران له‌به‌ر ناڵه‌ی ئه‌و پارچه داره‌ی ژێر ئانیشكه‌كانما له وشه‌یه‌كی كتێبه ڕه‌زاگرانه‌كانی به‌ر ده‌مما حاڵی نه‌بووم. جارێك له جاران یه‌كێك له مێزه‌كانت تێك تێك شكاند هه‌ر په‌له دارێكی به ناوچه‌یه‌كا چوو، تا ئه‌و ئاسته‌ی بزماره‌كانیش لێت قیت بوونه‌وه‌و هۆی ئه‌و زوڵمه بێ ئه‌ندازه‌یان لێت ده‌ویست، تۆ پشتی ئه‌و مێزه‌ت شه‌كه‌ت كردووه چۆن ده‌ته‌وێ ناڵه‌یه‌كی لێو‌ه‌نه‌یێ، ئه‌و زوڵمه‌ی تۆ له هیچ قورنه‌و كون‌و كه‌له‌به‌رێكی ئه‌و ده‌روروبه‌ره‌دا جێی نابێته‌وه، ده‌بڕۆ هه‌رچی زۆره زه‌وی بێ ڕایه‌خ‌و بێ مێز زۆره، بكه‌وه سه‌ر ده‌مت‌و كتێبه‌كانت بگره با‌وه‌ش، تا خه‌وی ئه‌به‌دی بۆ خۆی ده‌تباته‌وه، له‌وێ بیانخوێنه‌وه هه‌ر له‌وێش با ئه‌و پارچه زه‌ویه ماندووه‌ی ژێرت ببێ به گڵكۆی كتێبه‌كانت‌و به مه‌زاری مێزه‌كانتا.
راى خوت بنووسه