ڕۆشنبیری به عیراقی بوونه‌وه
دوای سه‌رنگوم بوونی سه‌ددام‌و داروده‌سته‌كه‌ی، مه‌سه‌له‌ی به‌عیراقی بوونه‌وه‌ی كورد له‌و به‌شێكی زۆری ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه زیاتر له 11 ساڵ نامۆ بوو به هه‌موو سیما‌و ئاكارێكی عیراقی عه‌ره‌بی، وه‌چه‌یه‌ك گه‌شه‌ی كردوو پێگه‌یی بێ ئه‌وه‌ی سه‌روسیمای عه‌ره‌بێك له شه‌قام‌و كۆڵانه‌كان ببینێ‌و پێیان ئاشنا بێت، دوای ڕوخانی ڕژێم ئایه‌ته‌كان پێچه‌وانه بوونه‌وه، كوردستان بووه‌وه به شیمالی حه‌بیب یا به باكووری عیراق، سه‌ركرده‌كانی كورد هێنده سوێندیان خواردووه له‌سه‌ر پاراستنی به‌زۆر یه‌ك پارچه‌یی عیراق نازانن ئه‌مڕۆ چۆن كه‌فاره‌تی سوێنده‌كانیان بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر له فیدرالیه‌ت په‌شیمان ببنه‌وه، وه‌وخته بكه‌ونه سه‌نگه‌ری به‌رامبه‌ر به ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ڵاته‌كه‌مان، جێگای سه‌رسوڕمانه كه باوه‌ڕ بكه‌ین عیراق ده‌بێته فیدرالی، یا دیموكراتیه‌ت ده‌چه‌سپێ، جێگای گریانه كه دووباره تاكسی برایه‌تیه‌كی ئێكسپایه‌ر بده‌ین، تاكس دوو وڵاتی به زۆر به‌یه‌كه‌وه لكێنراو بده‌ین، جێگای خه‌فه‌ته بخرێینه‌وه به‌ندیخانه‌ی به‌ناو عیراق، له نه‌وه‌دو یه‌كه‌وه ئێمه ئازاد بووین به چاو نوقاندن له هه‌موو نه‌رێتی‌و گیروگرفته‌كان، ئه‌مڕۆ عیراقیش ئازاد ده‌بێ، به‌ڵام له هه‌مان كات‌دا ده‌بێته به‌ندیخانه‌یه‌كی گه‌وره بۆ كورد‌و بۆ وڵاته‌كه‌ی، ئێمه ئازادبووین به‌ڵام وا دیل كراینه‌وه له‌ناو سنوورێكی وه‌همی گه‌وره كه پێی ده‌ڵێن عیراق، له ناو وه‌همی برایه‌تیێكی به درۆ كه پێی ده‌ڵێن برایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب.
وه‌كو میلله‌تێكیش دیلین له‌ناو عه‌قلی ساویلكه‌و ترسنۆكی كورت بینی سه‌ركرده‌و پارته سیاسیه‌كانی كورد، كه تا ئه‌و سات‌وكاته‌ش به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه ڕوویان له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌یان نیه، ئاوڕێك له ڕاوبۆچوون‌و خواستی میلله‌ته‌كه‌یان ناده‌نه‌وه. پێرێ چاره‌نووسی ڕه‌شی هه‌ردو به‌چكه سه‌ی سه‌دداممان بینی، دوای ئه‌و مێژووه ڕه‌شه‌یان بوون به په‌ندی زه‌مانه، ئه‌مه‌شیان ده‌كرێ په‌ند بێ بۆ هه‌موو ئه‌و كوڕ‌و نه‌وانه‌ی كه زوڵم له گه‌له‌كه‌یان ده‌كه‌ن‌و به‌رژه‌وه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌تیان به‌هه‌ند وه‌رناگرن.
راى خوت بنووسه
له‌مه‌چێتر
ئایا شتێك هه‌یه له ژیاندا پێی بڵێن له‌مه‌چێتر یا شه‌شه، یان كابووس، یا هه‌ر زاتێكی تری موباره‌ك یا ناموباره‌ك كه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌ی مرۆڤه‌وه هه‌بێ به ئه‌رێتی یا به نه‌رێتی؟
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك‌دا له هۆڵه‌ندا وا ده‌ركه‌وتووه كه 52% هۆڵه‌ندیه‌كان بڕوایان به بوونی (له‌مه چێتر)ان هه‌یه. مه‌به‌ستیشم له له‌مه چێتر، وه‌كو له كورده‌واری‌دا باوه به‌تایبه‌تی له لادێكان جنۆكه‌ن یا زاتی نادیارن كه كاریگه‌ریان هه‌یه له ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ، یا بڕوایان به موعجیزه هه‌یه، واتا ڕوودانی كرده‌وه‌ی وا كه له ده‌ره‌وه‌ی توانا‌و ویستی مرۆڤ‌دا ده‌كرێ ڕوو بدا. له‌وانه‌ش 61% گه‌نجن‌و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 و 34 ساڵی دایه، 56% خه‌ڵكی هه‌ڵگری شه‌هاده به‌رزن. هه‌ڵبه‌ت ڕێژه‌ی ئه‌وانه 56% ژن‌و ماوه‌كه‌یشی پیاون.
ئه‌ی تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر له هۆڵه‌ندای بوكی ئه‌وڕوپاو ئازادترین وڵات له كۆت‌و پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بیروبۆچوونه كۆنه‌كان‌و زۆرترین ڕێژه‌ی بێباوه‌ڕی دانیشتوانی ئاوا بیر بكاته‌وه‌و نه‌یانتوانیبێت له‌و له‌مه‌چێترانه ڕزگاریان بێت، ئه‌ی چی به وڵاتێكی داگیركراوی ڕێژه به‌رزی نه‌خوێنده‌وارو چوارته‌نراو به جۆره‌ها بیروبۆچوونه شاخ دار‌و سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌ڵێن؟ ده‌بێ ڕێژه‌ی له‌مه‌چێتران زۆرتر بێت یا ئه‌وانه‌ی بڕوادارن به بوونیان؟ كامیان زیاترن ئه‌وانه‌ی ده‌م‌وسات چاوه‌ڕوانی زێڕ بارین‌و هه‌نجیر بارینن له ئاسمان بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ژاری‌و نه‌داری ڕزگاریان بێت؟ یا ئه‌وانه‌ی واقیعی‌و كارامه‌ن، شه‌و له ڕۆژ گرێده‌ده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆیان‌و وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و چاكتر ببه‌ن؟
ده‌بێ له وڵاتی ئێمه مشه‌خۆرو زه‌غه‌ڵ زه‌مته‌كات زیاتر بن یا سه‌ربڵندو مرۆڤی چالاك‌و خوێنده‌واری هوشیار؟
پێم وایه خه‌ڵكی ژیر‌و چالاكمان زۆره، به‌ڵام موبته‌لابوون به بیروبۆچوونی ته‌وه‌ككولی‌و مشه‌خۆری پشتی زۆرانی شكاندووه! جیاوازیێكی گه‌روه هه‌یه له‌نێوان ئه‌وڕوپیه بڕواداره‌كان به غه‌یبیات له‌گه‌ڵ زۆرێكی دانیشتوانی به‌دوای تڕاویلكه كه‌وتووی بڕواد ار به له‌مه‌چێترو له‌وان وه‌همتری دونیای زێتر له سێهه‌می ئێمه.
راى خوت بنووسه
ئه‌وه‌ی خواره‌وه پارچه په‌خشانه شیعرێكه له هۆڵه‌ندیه‌وه كردوومه به كوردی. ته‌عبیرێكه له واقیعی ژیانی كۆمه‌ڵگاو ململانێی نێوان مرۆڤه‌كان. خۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردیش یه‌ك سه‌روچاوه‌ی هه‌یه، به‌ڵام به درێژایی دیرۆكی خۆی نه‌یتوانیوه كۆك بێ له‌سه‌ر تامی ئه‌و سه‌روچاوه ئاوه‌ی‌دا.
سه‌رده‌مێكی
كانیاوێكی زۆر پاك هه‌بوو
خه‌ڵكی لێیان ده‌خوارده‌وه
لێ هه‌ندێكیان پێیان وابوو
كانیاوه‌كه
چه‌ند تامێكی هه‌مه جۆری جیاوازی هه‌ن
زۆر كه‌سیش باوه‌ڕی ده‌كرد
سه‌ره‌نجام بوون به‌چه‌ند ده‌سته‌و...
گروپ‌و كۆمه‌ڵی جیاواز
په‌یتا په‌یتا گه‌وره ده‌بوون
سه‌رۆكیان بوو
ڕێبازی تایبه‌تیشیان بوو
ململانێ‌و كێشه‌یان بوو
هه‌ر زوو یه‌كه‌م قوربانیان دا
هه‌نوكه‌ش كانیه‌كه ماوه
تا ئێستاكه‌ش
خوێنی لێ ده‌چۆڕێته‌وه
چونكه كۆمه‌ڵه‌كان ماون
هه‌ر یه‌كێك له‌و كۆمه‌ڵانه‌ش
ڕاوبۆچوونی خۆی له هی تر پێ ڕاستتره
تۆش بڕۆ تاقی بكه‌ره‌وه
سه‌روچاوه‌كه
له ناخی خۆته‌وه‌یه
شوێنی ئه‌و كانیاوه كۆنه
ئه‌و سه‌روچاوه
له ناخی خۆته‌وه‌یه
راى خوت بنووسه