عه‌ینه‌ك‌و وێستگه‌یه‌كی تر
دوێنێ شه‌و فلیمێكی بیانیم بینی له ڕووی ماناوه زۆر كاریگه‌ر بوو...
پیاوێك كه پاڵه‌وانی فلیمه‌كه بوو عه‌ینه‌كێكی ده‌كرده چاوی، شێوه‌ی هه‌ندێك له‌و خه‌ڵكانه‌ی ده‌گۆڕی كه ته‌ماشای ده‌كردن!! شێوه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه زۆر ناشیرین‌و كرێت ده‌رده‌چوو، وه‌كو جومجومه‌یه‌كی مردوو ڕه‌ش‌و ترسناكی لێ ده‌هات!!
گه‌ڕا به دوای نهێنی چاویلكه‌كه‌و نهێنی جیابوونه‌وه‌ی شێوه‌ی هه‌ندێك خه‌ڵكی شار له‌وانی تر كاتێك كه چاویلكه‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنا!!
دوا ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌و پرسیاركردن، گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌وانه ڕقن له شێوه‌ی مرۆڤی ئاسایی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ده‌ژیێن، ده‌سه‌ڵاتیان زۆره‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌مو كاروبار‌و خێروبێری وڵات داگرتووه. پاشان له ئه‌نجامی شه‌ڕێكی ده‌سته‌و یه‌خه‌دا له‌گه‌ڵ براده‌رێكی خۆی كه نه‌یده‌ویست عه‌ینه‌كه‌كه له چاوی بكا‌ت‌و ڕاستیه‌كه بزانێ، تا به زۆری وای لێ كرد بخاته چاوی‌و ئه‌ویش ئه‌و شێوه جنۆكه‌ییه سه‌یرو سه‌مه‌رانه ببینێ، به‌و جۆره دۆست‌و لایه‌نگری له خۆ كۆكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له‌و نه‌گبه‌تبه ڕزگار بكات.
له‌و نوسینه‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه ڕوداوه‌كانی فلیمێكدان بۆ بگێڕمه‌وه ته‌نها بۆ خۆشی گێڕانه‌وه، به‌ڵكو بۆ خۆشی ئه‌و جۆره عه‌ینه‌كه‌ی كه تێكده‌رو جاش‌و ناحه‌زانی وڵات له خه‌ڵكی ساده‌و هاوڵاتی جیا ده‌كاته‌وه. ده‌زانم كه مه‌به‌ستیش له عه‌ینه‌ك ته‌نها عه‌ینه‌كێكی ڕۆتینی‌و ڕووت نیه به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌بنه چاویلكه‌ی كۆمه‌ڵگاو ڕه‌ش‌و سپی، جوان‌و ناشیرین، ڕق‌و خۆشه‌وۆیستسی، باش‌و خراپ، جاش‌و پێشمه‌رگه له‌یه‌كتر جیا ده‌كه‌نه‌وه.
ده‌بێ ئه‌و عه‌ینه‌كانه كێ بن؟؟
ئه‌و عه‌ینه‌كانه چیان له‌سه‌ر شانه بیكه‌ن؟؟
با هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه به‌دوایان‌دا بگه‌ڕێین!!!
هه‌موومان پێویستمان به‌یه‌كه، عه‌ینه‌كه‌كان بدۆزینه‌وه، ڕق له‌ناو به‌رین.
له‌وانه‌شه به‌ر له‌هه‌موو شتێك ده‌بێ خۆمان بدۆزینه‌وه، كه ئه‌وه‌ش بێی هاوكاری كردنی یه‌كتر نابێ!!
هۆ ئه‌وانه‌ی وه‌ستای ئه‌و عه‌ینه‌كانه‌ن، تاكه‌ی ده‌خه‌ون؟؟ كه‌ی كارگه‌كانتان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ دروستكردنی ئه‌و جۆره عه‌ینه‌كانه؟؟
........................................................؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راى خوت بنووسه
له‌وه‌تی هه‌م ده‌یان ناسم
ناویان ڕقه، چونكه به ڕق په‌یوه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵیان گرێ‌دابوو
ناویان ترسه، مناڵ نیه به‌و ناوه نه‌ترسێنرابێ، یا به‌ترسی هاتنیان نه‌خه‌وێنرابێ.
ئه‌وان هه‌میشه زه‌نگی پڕ له ناكاوی ناوه‌خت بوون، خرمه‌ی لێك ترازانی ده‌رگاو، ته‌په‌ی جه‌رگ بڕی سه‌ر بان‌و دیوار بوون. هه‌رچی باڵنده‌و په‌ڕه‌وری ده‌ڤه‌ر هه‌بوو، په‌ڕاگه‌نده‌و بێ وار بوو بوو.
باپیره‌م زۆرجاران ده‌یگوت: ڕۆڵه‌م شه‌وان هه‌رگیز ده‌رگا نه‌كه‌یته‌وه، چونكه له ده‌رگا‌دانی شه‌و بێ شه‌ڕ نیه، له دوو ڕه‌گه‌ز به‌ده‌ر نیه، یا سه‌گێكه‌و به دوای خواردن‌دا ده‌وه‌ڕێ، یا سیخوڕه‌و به دوای نێچیردا ده‌گه‌ڕێ.
نێوچاوان ڕه‌ش له وڵاتی جه‌نگه‌ڵستان كه‌وتنه داوی له‌ناكاوی شه‌شه‌كان بوو، هه‌ركه‌سێ لای ئه‌وان بوایه، خه‌ڵك ده‌ستیان لێ ده‌شوشت‌و به‌دوایی نوێژیان بۆ ده‌كرد، كه‌س‌و كاری به نهێنی تێر فرمێسكیان بۆ هه‌ڵده‌ڕشت. هه‌ر بكه‌رێك له‌گه‌ڵیان هاوكار نه‌بوایه، وه‌ك باڕه‌كه‌و ڕاویان ده‌كرد. چونكه درزی ڕێگاوبان‌و ده‌رو دیوار، گه‌ڵای داران، ده‌رگای ماڵان، ده‌ڕابه‌ی باژێڕو دوكان، كه‌لێنێك له‌و شاره نه‌بوو چاوی تیژی ئه‌وان نه‌بێ، گورزی گرانی ده‌ستیان نه‌بێ.
له زه‌مانی قه‌ره‌قۆش‌دا كه‌سێك بیگوتبا مر‌ۆڤم، یا خۆی ده‌مرد یا كه‌سێكی. به ڵام لێره له وڵاتی ترس‌و له‌رز، سزا به‌خشین له جیاتی سه‌رێك ده‌سه‌ره. ته‌نانه‌ت یاسای قه‌ره‌قۆشیش یاساغه، به‌تاوانی یه‌كسانی به‌خشین به خه‌ڵك.
پیره‌ژنه‌كان له‌سه‌ر كانی، پیره‌مێردان له‌ته‌كیه‌كان چیرۆك بێژ بوون: ئازاده‌كان ئه‌وانه‌ن زه‌نده‌قیان له ئازادی چووه، دینداران ئه‌وانه‌ن كه‌قنیات به‌كه‌م ده‌كه‌ن، له ڕۆژ ده‌ترسن، خڵوه‌تیان لێ ئاڵۆز ده‌بێ. عاشقانیش ئه‌و پووته سمێڵ فشانه‌ن، نه‌كه‌س ده‌یانناسێ‌و نه‌خه‌ڵكی هیچ كوێیه‌كیشن.
شێتێك له گونده‌كه‌مان بوو، هه‌موو به‌یانیان، به ده‌ف لێدان، له‌سه‌ر لێواری بانه‌كان، له سه‌ر یه‌ك قاچ چاوی ده‌نوقاندوو ده‌یگووت: ڕۆژێك نه‌بوو لێم نه‌پرسێ. ژه‌مێك نه‌بوو له‌گه‌ڵمانا به‌شدار نه‌بێ. خه‌وێك نه‌بوو بۆ‌خۆی پاڵه‌وانی نه‌بێ. هه‌رچی هه‌بوو شل یا په‌یت، ڕوون یا شێلوو، ڕه‌ش یا سپی، بێی ئه‌و نه‌بوو، هه‌وێن ئه‌وبوو، دروێن ئه‌و بوو.
راى خوت بنووسه