ئه‌مڕۆ ڕۆژی شاژن بوو له هۆڵه‌ندا...
هه‌موو ساڵێك له‌م ڕۆژه‌دا شاژنی هۆڵه‌ندا هه‌ڵده‌ستێ به سه‌ردانی یه‌كێك له‌وشارو شارۆچكانه‌ی كه پێشتر سه‌ردانی نه‌كردووه...
هه‌ر له‌و پێ‌و دانگه‌شه‌وه ده‌مه‌وێ چه‌ند شێك بوڕوژێنم كه په‌یوه‌ندی به ئێستا‌و داهاتووی ئێمه‌شه‌وه هه‌یه!!
هه‌موو ساڵێك له هۆڵه‌ندا پرسیار له خه‌ڵكی ده‌كرێ داخۆ ده‌یانه‌وێ پاشایه‌تی بمینێته‌وه یام نا.. هه‌ڵبه‌ت هه‌ردوو ده‌نگ به‌ر گوێ ده‌كه‌ون، ئه‌گه‌ر چی شاژن ناتوانێ ده‌ست بخاته كاروباری هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندن، یاسادانان، قه‌زائی. یا باشتر بڵێم ده‌سه‌ڵاتی شاژن زیاتر ڕه‌مزیه.
هۆڵه‌ندیه‌كانیش مافی خۆیانه چۆن بیر بكه‌نه‌وه، چۆنیش ڕه‌فتار بكه‌ن. ئه‌وه من ناتوانم ڕه‌خنه‌یان لێبگرم چونكه من ناتوانم خۆم له شۆێنی هه‌ر یه‌كێكیان دابنێم‌و بزانم هه‌ست كردنم چۆنه به‌رامبه‌ر شاژن. ئه‌گه‌ر چی خوازیار بووم وڵاتی منیش سه‌ربه‌خۆ بوایه‌و، پادشای هه‌بوایه یا هه‌رچیێكی ببوایه له‌و سات‌و كاتانه‌دا به‌لامه‌وه گرنگ نیه، ناشزانم داخۆ دژی ده‌بووم یا لایه‌نگر، چونكه ئه‌و قۆناغه‌م نه‌بینیوه‌و سه‌دان ساڵیشه باوك‌و باپیرانیشمان له ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر زیاتر چی‌تریان نه‌بینیوه. بۆیه نه‌ك له دووڕیانی هه‌ست‌و نه‌ستم به‌ڵكو له دووڕیانێكی عه‌قلانی ڕووته‌وه ده‌ڵێم: بۆ ده‌بێ خانه‌واده‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك ئیمتیازاتی ببێت له‌سه‌ر هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی‌دا.
بۆ ده‌بێ مرۆڤێك ببێ به ڕه‌مزی وڵات؟؟ خۆ هه‌ر چیێكی كردبێتی بۆ وڵاته‌كه‌ی به ته‌نیایی نه‌ی كردووه، خه‌ڵكی تریش زۆر هه‌ن قوربانیان داوه‌و هه‌وڵیان داوه وڵاته‌كه‌یان پێش بخه‌ن، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و كاره جێگای ڕێز‌و نه‌وازشه‌و بیره‌وه‌ریشیان جێگای خۆیه‌تی. به‌ڵام.........
ئه‌ی بۆ كه‌سێك بێجگه له كه‌سانی تر، خانه‌واده‌یه‌ك بێجگه له خانه‌واده‌كانی تر، ببن به شازاده‌و شانازیان پێوه بكرێ؟؟ به تایبه تیش كه ئێستا مقۆ مقوی ئه‌وه زۆره كه پاشایه‌تی بگه‌ڕێته‌وه بۆ عیڕاق. من هه‌رگیزاو هه‌رگیز نه نه‌فسم نه هه‌ستم، نه عه‌قڵیشم، قبوڵی ئه‌وه ده‌كه‌ن وێنه‌ی مرۆڤێك له پشت سه‌ری خۆم هه‌ڵبواسم. به تایبه‌تیش ئه‌و به‌ناوشازاده‌یه عه‌ره‌بێكی به‌ڕه‌گه‌ز بێگانه واته نه عیڕاقیش، ئه‌گه‌ر گریمان به عیڕاقیه‌تی خۆم ڕازی بووم.
خۆ ئێمه له خوا به زیادی بێ سه‌رۆكی پارته‌كانیشمان وه‌كو پاشا وان، به ده‌یان ساڵ له‌و به‌و لاوه كه‌سی تر ناتوانێ ته‌نانه‌ت خۆیشی هه‌ڵبژێرێ بۆ شوێنی سكرتێر یا سه‌رۆكی پارت. به‌ڵام ئه‌مه‌یان چاری ئاسانه، به لانی كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر ناڕازی بویت ده‌توانیت ئه‌گه‌ر ئه‌ندام بوویت واز له ئه‌ندامه‌تی بێنی ئه‌گه‌ر نه‌شبویت ئه‌وا هه‌ر نه‌بیت. به‌ڵام ئه‌ی سه‌رۆك یا پادشا، خۆ ده‌بێ له‌و حاڵه‌ته یا كه‌ڕو لاڵ بیت‌و به گێلی بژیێی یا ئازیز ترین شت كه وڵاته به‌جێی بێڵیت‌و سه‌ر هه‌ڵبگریت.
هه‌ندێك جاریش كه به سۆز بیر ده‌كه‌مه‌وه ده‌ڵێم خۆزگا وڵاتم ده‌بوو شاژنیشی ده‌بوو وێنه‌یشم نه‌ك له ماڵه‌وه له سه‌ر سینه‌م هه‌ڵده‌واسی.
راى خوت بنووسه
قه‌ڵه‌م
قه‌ڵه‌مه‌كانیش سه‌رگه‌رمی خه‌ون
ئێوه‌ش بنوون
ویژدانه‌كان، بۆ سه‌مفۆنیایه‌ك ده‌گه‌ڕێن، بیانجوڵێنێ
به‌ڵام ئێوه
وزه‌ی له‌شتان بۆ ۆشكبوونه‌وه ناشێ
زمانی ئه‌ڵقه‌ڕێژیشتان، بۆ ئاخافتنی نوێ نادوێ
ئێوه‌ش بمرن
چیتر گیانه‌كان دیل مه‌كه‌ن
ئاسمان له‌به‌ر ده‌م هه‌یبه‌تتان
تا دوێنێ ده‌چه‌مایه‌وه
ویژدانه‌كان
هێنده له مردن ڕۆچوون
تابووته‌كان به دوای خۆ دۆزینه‌وه‌دا
هه‌ڵده‌ستنه‌وه
ئێوه‌ش بۆ تابووت ده‌گه‌ڕێن
تا ونبوونی یه‌كجاره‌كی بدۆزنه‌وه
ئای كه ڕه‌نگ زه‌ردن
ده‌ست نیه بۆ مه‌به‌ستی خۆی
زه‌مه‌نێك نه‌یخوراندبن
سۆز نیه بۆ حه‌زه‌كانیان
چه‌ندێك له ئێوه‌ی نه‌دۆڕاندبن
شه‌ونیه خه‌وتان نه‌زڕابێ
به‌ڵام ئه‌زموونه‌كان فرۆشران
ڕۆژ نیه بوتڵێك خوێنتان نه‌به‌خشی بێ
به‌ڵام پڕ بوون له زه‌رده‌خه‌نه‌ی به درۆ
پڕ بوون له ئاوزینگ
پڕ بوون له ڕشانه‌وه‌ی سه‌رخۆشی
ویژدانه‌كان...
به ئێوه ده‌سته‌مۆ ناكرێن
چونكه ئه‌وان له هیچ كوێیه‌ك نادۆزنه‌وه.
راى خوت بنووسه
وێستگه‌یه‌كی تر
ساڵانێكه هه‌وڵ ده‌ده‌م مه‌به‌سته‌كانم بدوێنم، یا له گۆشه نیگایه‌كا به‌دییان بكه‌م، بیان نه‌خشێنم، هێڵه ڕه‌ش‌و سپیه‌كانیان جیابكه‌مه‌وه، په‌لیان. كلكیان، یا داوه قژێكی سه‌ریان بجوڵێنم، تا ئێستاش بێهوده بووه. زۆرێك له پێناو دیدی خۆم توڕه بووم، باوكم دایكم هه‌ڤاڵانم سڵ كردوون، جاری وا بووه له‌گه‌ڵ سێبه‌ری خۆشم ڕووبه‌ڕوو بوومه‌ته‌وه، لێ خێرا بۆم ده‌ركه‌وتووه ئه‌مه‌ش دوا مه‌نزڵی مه‌به‌سته‌كان نیه، ماومه‌و ده‌بێ بیان دۆزمه‌وه، به دوای یه‌كه یه‌كه‌ی ئاسۆیه‌كاندا بگه‌ڕێم، بۆم ده‌ركه‌وتووه ئارامگرتن له‌سه‌ر بێ‌ئارامی، یا مانه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك دۆخی ڕه‌ش، دیده‌كانم ته‌نانه‌ت داخوازیه‌كانم بۆگه‌ن ده‌گه‌ن، بۆیه به‌دوادا گه‌ڕان زیاتر ئارامیم پێ ده‌به‌خشێ، جوڵانه‌وه هێندێ له ته‌وژمی حه‌زه‌كانم هێمن تر ده‌كاته‌وه‌و ئاقڵتریان ده‌كات. خۆ ئه‌گه‌ر به جه‌سته‌ش له جوڵه‌دا نه‌بووبم له ناخه‌وه گه‌ڕیده بووم‌و پشووم نه‌داوه، هه‌نوكه‌ش هه‌ر به‌رده‌وامم، تازه ده‌زانم ئه‌فلاتون یه‌كێك له‌و گه‌ڕیدانه‌یه مه‌به‌سته‌كه‌ی له گۆشه‌نیگای كۆمارێك‌دا به دیكردووه به‌ڵام تا هه‌نووكه‌ش هه‌ر پێی نه‌گه‌ییشتووه. زه‌رده‌شت وێڵی ڕوناكی بوو خۆی له دارستانه‌كاندا دۆزیه‌وه، تا ئه‌مڕۆكه‌ش ئاته‌شه‌كه‌ی هه‌ر ده‌سوتێ‌و خۆیشی له ناو جه‌نگه‌ڵی تاریكوستانی دارستانا ئاشقیایه. عیسای مه‌سیح له پێناو مه‌به‌ستی ئه‌به‌دی خۆی‌دا شۆڕشی به‌سه‌ر ڕق‌دا كرد، تا ئێستاكه‌ش شه‌ڕی ڕق‌و كینه ده‌كات. میهره‌بانی ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ دوژمنیش ئه‌و ده‌روازه‌یه سه‌خته بوو ماندێلا له گرتووخانه گرتیه به‌ر، تا ئه‌و ساته‌ش تیایدا ده‌كوڵێ‌و بۆ مه‌به‌سته‌كانی ده‌ژیێ. گاندیش به برسیه‌تی مرد بۆ ئه‌وه‌ی به تێری ئازاد بێ. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی سووتێنراون، خنكێنراون، له زیندانا له بیركراون، له غوربه‌تدا تێهه‌ڵدراون، تا هه‌نوكه‌ش له كۆششدان، ڕوحیان هه‌وێنه بۆ ته‌كان، بۆ گه‌یشتن به یه‌كێك له مه‌به‌سته‌كان، دانه‌ڕزێن، ئه‌گینا مۆرانه له قوڕگتان ده‌دات، ئه‌قڵتان ده‌كۆرێت‌و دوا پونتی گۆچانه‌كه‌تان ده‌ڕزێنی. پیرشالیاریش موژده‌ی هاتنی موحه‌ممه‌دمان پێ ده‌دات به‌ڵام خۆی نابێت به موحه‌ممه‌دی. سه‌لاحه‌ددینیش دیله‌كان ئازاد ده‌كات‌و خۆیشی ناكات به خاوه‌نی ئازادی.
ئاخ مه‌به‌سته‌كه‌م بۆ هێنده شه‌رمنی! فرچكت به بنده‌ستیه‌وه گرتووه، شیری ترست ده‌رخوارد دراوه، ئه‌وه نیه تا هه‌نوكه‌ش له پۆلیس ده‌ترسێی، ئه‌وه نیه به‌شه‌و له ترسی سه‌گ چه‌قه‌ی ددانت دێت‌و به ڕۆژیش له خه‌وانا له ناو پۆلی خوێندنگادا ده‌بۆرژێیت‌و ماندووبوونت هاردی ناو دڕی ئاسا به فیڕۆ ده‌چێت. ئه‌وه نیه مامۆستاكه‌ت له جیاتی گرفتت بپرسێ یا بۆت چاره‌سه‌ر بكات‌و لێی بكۆڵێته‌وه، وه‌ده‌رێت ده‌نێت‌و یه‌ك حه‌فته‌ی ڕێك مه‌كته‌ب به ده‌رت ده‌كات. له‌و لاشه‌وه باوكی تاساو بۆ داهاتووت، بۆ پاروێ نان بێ ئاگایه له هه‌واڵی ئه‌و زاته‌ی بێ كه‌سایه‌تی‌و بێ ناونیشان، وێڵه، ونه، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌رهه‌ڵده‌گرێ‌و به دوای خۆی‌دا ده‌بێته گه‌ڕیده‌ی زه‌مان.
راى خوت بنووسه
پیرۆز، پیرۆز، پیرۆز....
پیرۆزبایی ڕزگاربوون،
ڕزگاربوونی هه‌ر بسته‌خاكێكی به عه‌ره‌بكراو، سووتێنراو، شێوێنراو. له بارچوون‌و له ناوچوون‌و له ڕه‌گ‌وڕیشه ده‌رهاتنی به‌عسی فاشی، له به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانی حكومه‌ته ترسنۆكه له‌رزۆكه‌كه‌ی ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕ. ئه‌و ڕژێمه‌ی هه‌موو شتێكی جوانی كوشت، زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوی هه‌زاران مناڵی بێتاوانی دزی، خۆشه‌رویستی هه‌زاران كه‌سی بۆ یه‌كترو خاك‌و ڕابردوویان هه‌پروون به هه‌پروون كرد، ته‌ڕو وشكی سووتان، به‌رنامه‌ی ته‌نهاو ته‌نها كاولكاری‌و ماڵوێرانی بوو.
به‌ڵام هه‌ڤاڵان، براده‌ران، خوشكان، برایان، دۆستان، هاووڵاتیان، دڵدارانی نیشتمان‌و جوانی، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌م تا زۆر هه‌ست به به‌رپرسیاری ده‌كه‌ن، ئێوه‌ش باش ده‌زانن، كه ئاشتی له شه‌ر زه‌حمه‌ت تره، دروست كردن له خراپكردن قوڕس تره، ژیان بۆ داهاتوو به ئه‌زیه‌ت تره له ژیان بۆ ئه‌و ساته‌ی كه تیایدا ده‌ژیێی، ژیان له پێناو ئامانجه پیرۆزه‌كان، بنیاتنانی خۆشه‌ویستی، پڕۆژه‌ی ڕووناك كردنه‌وه به هه‌موو مانای وشه، زۆر به ئێش‌و ئازار تره له ژیانی خۆپه‌رستی. بۆیه داهاتوێكی ئاوا ئاڵۆز، داهاتوێك له نێوان لێبووردن‌و له ده‌ستنه‌دانی مافه‌كانت. له نێوان پارێزگاری كردن له داد‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خودسه‌ری‌و زوڵم‌و زۆری. داهاتوێك هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی ژن‌و پیاو بتوانن شان به شانی یه‌ك، مرۆڤ‌و وڵات بینا بكه‌ن، یه‌كتر ته‌واو بكه‌ن، له نرخی یه‌كتر كه‌م نه‌كه‌نه‌وه، بیروبۆچوونه دزێوه‌كان به‌ركه‌نار بكه‌ن‌و به دوای جوانی‌دا بگه‌ڕێن، خۆشه‌ویستی بچنن، وڵات بكه‌ن به ڕووگه‌ی خه‌ڵكانی دوونیاو شوێنه‌واری شه‌ڕو ڕق‌و قین‌و دزێوی‌و یه‌كتر نه‌ویستنی تیادا شار به‌ده‌ر بكه‌ن. بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رخۆو به نرخزانینی ناوه‌رۆكی هه‌موو به‌هاكان‌و ته‌ماشا نه‌كردن بۆ ڕواڵه‌ت. ڕه‌خنه‌ی بیناكارو زامدار نه‌كردنی یه‌كتر.
ئه‌وسا، ته‌نها ئه‌وسا، ده‌توانین به‌ری ئازادی بخۆین، له‌ژێر سێبه‌ری ڕزگارید‌ا پشوو بده‌ین، سوودبه‌خش بین بۆ خۆمان‌و ده‌ورووبه‌رمان‌و دونیاش.
با كوردوستان بكه‌ینه ئه‌و وڵاته‌ی كه ده‌بێته ئارامگای هه‌موو ئه‌و ئازادانه‌ی كه له وڵات‌و زێدی خۆیان له پێناو ئازادی‌دا وه‌ده‌رده‌نرێن، لای ئێمه ئۆخه‌ی ئه‌مان هه‌ڵمژن.
با سه‌ركرده‌كانی كوردیش سوود له دیرۆك وه‌ربگرن، به چاوی خۆیان سه‌ددامیان بینی چۆن هه‌ڕه‌سی هێنا، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی له پێناو خۆی‌و ماڵبات‌و عه‌شیره‌ت یا حیزبه‌كه‌ی گه‌ل ده‌چه‌وسێنێته‌وه ڕۆژێك هه‌ر دێت ببێت به عیبره‌ت بۆ خۆی‌و خه‌ڵك. سه‌ركرده به شوێنه‌وارو ئازادی به‌خشین‌و خۆشه‌ویستی بۆ وڵاته‌كه‌ی سه‌ركرده‌یه. ده‌بێ بزانێ قۆناغی دوای سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵاتن‌و په‌نابه‌ری‌و ڕاونان نیه، به‌ڵكو بوونه به ڕه‌مزی خۆشه‌ویستی‌و سۆز‌و دڵنه‌وایی‌و عه‌قڵ‌و مه‌عریفه‌ت، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی بۆ ده ساڵ‌و به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌مێنێته‌وه هه‌زاران پرسیار له سه‌ر خۆی كۆده‌كاته‌وه، ڕۆڵی سه‌ركرده ئه‌وه‌یه هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵ بكات به سه‌ركرده، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له پێویست پێویستیان به‌و نه‌مێنی. با سوود له ماندێلای ئه‌فریقی‌و گاندی هیندی‌و هه‌موو ئه‌و كه‌ڵه پیاوانه وه‌ربگرن كه بۆ گه‌له‌كانیان ژیاون نه‌ك گه‌له‌كانیان كردبێتن به ئامراز بۆ ئاره‌زوه‌كانی خۆیان. گه‌ل خزمه‌تكار نیه، سه‌ركرده خزمه‌تكاره، ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ش سه‌راو بن بكات زوو یا دره‌نگ به ده‌ردی سه‌ددام ده‌چێ، ئه‌گه‌ر خراتریش نه‌بێ!
ئێستامان پیرۆز بۆ داهاتوێكی هێنده به نرخ‌و خۆزگه.
راى خوت بنووسه
براده‌ران هاتمه‌وه
دوایی دابڕانێكی چه‌ند ڕۆژی به هۆ‌ی تاقیكردنه‌وه‌و بێتاقه‌تیم له‌و بارودۆخه نوێیانه‌ی عیڕاق‌و كوردوستان، ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه‌كانم كۆتاییان پێ هات‌و به چاكم زانی زیاتر دانه‌بڕێم.
ئه‌وا شه‌ڕ دوو حه‌فته‌ی به زیاده‌وه تێپه‌ڕ كردوو له ده‌رگاكانی به‌غدا ده‌دا.
ئه‌مڕۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردوستان دووباره هه‌ڵه‌بجه‌یان هاته‌وه یاد به هۆ‌ی مقۆ مقوی كوژرانی عه‌لی كیمیاوی ) هۆڵه‌ندیه‌كان زۆر خۆش ده‌ڵێن (ئالی خێمیكاڵی) ئینگلیزه‌كانیش ده‌ڵێن ( ئالی كێمیكاڵی) به‌هه‌ر حاڵ تا ئه‌و ساته‌ش ڕاستی كوژرانی زۆر دیار نیه، من داخی ئه‌و جۆره كوژرانه ده‌خۆم، چونكه بۆ تاوانبارێكی ئاوا زۆر كه‌مه ئاوا به ئاسانی بكوژزێ‌و نه‌بێ به عیبره‌ت بۆ هه‌موو بێعیبره‌تان. خۆزگا ده‌گیراو له دادگای نێوده‌وڵه‌تی دادگا ده‌كراو به شێوه‌یه‌كی ئه‌به‌دی له به‌ندیخانه سه‌ری ده‌نایه‌وه، به‌ڵكو هه‌ناسه‌ی بێگوناهانی هه‌ڵه‌بجه‌و تێكڕای كوردوستان ژیانی لێ حه‌ڕام ده‌كردوو به‌ندیخانه‌ی لێ ده‌بوو به قوزوڵقورتخانه. به‌حه‌ر حاڵ با چاوی كه‌س‌و كاری قوربانیان‌و تێكڕای خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی كوردوستان‌و ته‌نانه‌ت ئیڕاقیش گه‌ش بێت به له به‌ین چونی‌و ئه‌گه‌ر بۆ جارێكیش بێ بڵێن ئۆخه‌ی، ئه‌وه زه‌لیلی ئالی خێمیكاڵیمان به چاوی خۆمان بینی.
له لایێكی تریشه‌وه چه‌نده ڕقم له شه‌ڕه‌و چه‌ندیش دژی ئه‌وه بووم كه ئه‌و كێشه‌یه ( كێشه‌ی له‌بار بردنی زژێمی ملهوڕی به‌غدا) به كاولكردن چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، هێنده‌ش دڵخۆشم به ته‌فروتونا كردنی ته‌خت‌و به‌ختی سه‌ددا‌م‌و سه‌ددامیه‌تیش، جا بۆ چی‌و كوێی ئه‌و سه‌رده‌مه بۆگه‌نه خه‌مبار بین. بۆگه‌نی ناسیۆنالیزمی عه‌ڕه‌بیمان به هه‌موو شێوه‌كان بینی، وه‌خته شێوه‌ی كرێتی سه‌ددام بمانڕشێنێته‌وه، له خه‌ویش ڕاومان ده‌نێ، ڕاسته بێ گوناه زۆر كه‌وتن، به‌ڵام هه‌موو شتێكیش نرخی خۆی هه‌یه، له دایكبوونیش بێ ژان نابێ.
هه‌میشه خه‌فه‌تی ئه‌وه ده‌خۆم دوو گه‌لی تا سه‌ر ئێسقان له‌یه‌ك جیا به یه‌كه‌وه لكێنراون، سه‌رباری ئه‌وه‌ش وێنه جوانه‌كانی گه‌لی سه‌رده‌ست به‌عس‌و سۆسیالیزم‌و ناسیۆنالیزمه مۆرێرنه‌كه‌ی بوو ده‌یه‌ویست گه‌لی ژێر ده‌ست به هه‌موو ماناكانه‌وه بتاوێنێته‌وه ناو قالبه شێوێنراوه‌كانی خۆی. ئاخر بێ ئه‌وه‌ی له به‌های ئینسانیه‌تی عه‌ڕه‌بێك كه‌م بكه‌مه‌وه، مرۆڤێكی سه‌حراوی له‌گه‌ڵ مرۆڤێكی چیایی چۆن ئاوێته ده‌بن! ڕانك‌و چۆغه یا كورته‌كو شه‌لوار به چامانه یا جه‌مه‌دانی‌و پشدێنه‌كه‌یه‌وه چۆن‌و كه‌ی له‌گه‌ڵ دیشداشه‌و عه‌گاڵ له‌یه‌ك دێن. قه‌درو قیمه‌تی دیشداشه‌و عه‌گاڵ له عه‌ره‌بستان‌و سه‌حرایه‌كه‌یانه، هه‌روه‌كو قه‌درو قیمه‌تی چامانه‌و پشدێنیش له كوردوستان‌و چیاكانیه‌تی. دوو ماڵی جیاواز‌و دوو ته‌بیعه‌تی جیاواز‌و دوو ڕه‌گه‌زی جیاوازی دراوسێ، پێویسته به هه‌موو جیاوازیه‌كانیانه‌وه له سه‌ر ئه‌ساسی ڕێزگرتن له یه‌كتر و هاوكاری كردنی یه‌كتر به جیاوازی بژیێن، ئه‌گینا نه ئێمه‌و نه ئه‌وانیش خۆشی له ماناكانی ژیان ناكه‌ین، چونكه عه‌قلیه‌تی جیهانی ئێمه ماویه‌تی كامڵ بێت‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بۆ ته‌واو كردن یا كامڵ كردنی یه‌كتر بژیێین له‌سه‌ر حیسابی ماڵ‌و خوێن‌و ئێستا‌و داهاتووی یه‌كتر ده‌ژیێین.
خۆ ئه‌م هاوكێشه‌یه شمولی دراوسێ داگیركه‌ره‌كانی تریشمان ده‌كا. ئه‌وه نیه چه‌ند ڕۆژه خه‌رازی شیعه‌ی فارس، عه‌ره‌ب گۆته‌نی: (غۆلی) سوننی تورك، گه‌ییشتوونه‌ته‌وه یه‌ك‌و به‌ته‌ماشن خۆیان بگه‌یه‌ننه نه‌شیعه‌و نه سوننیه عه‌ره‌به‌كانی سووریا‌و چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و خه‌ته‌ره گه‌وره‌یه‌ی كه له - به موسته‌له‌حی خۆیان - باكووری عیراق كلك ڕاده‌وه‌شێنێ بدۆزنه‌وه.
ئا ئه‌وه‌یه ده‌رس وه‌رنه‌گرتن له مێژوو! ئاخر توخوا خه‌رازی بلیتی ئه‌و ته‌یاره‌ی كه پێی هاتی له‌گه‌ڵ پاره‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌رجیه‌ی كه ده‌یكه‌ی بیده‌یه هه‌ژارانی تاران باشتر نیه؟؟ به‌ڵام غرور و خوێن به‌رێ چاوی گرتوونه، له‌بیریان نیه ناویان له لیستی بابه گه‌وره دایه‌و به میحوه‌ری شه‌ڕ ده‌ناسرێن، له جیاتی واقیعیانه بیركردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كوردوو كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان له ئێران‌و دابین كردنی مافه‌كانیان‌و ڕێزگرتن له مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مرۆڤ، وا سه‌ر قاڵی موئامه‌ڕات‌و بۆ جارێكی تر ئاژاوه نانه‌وه‌ن له ناوچه‌كه. حیسابی سووریای نمره یه‌كی به‌عسیش هه‌ر لێگه‌ڕێ، گورگه بۆره‌كانیش سه‌ربارو بنبار. ئاخر ئه‌گه‌ر به‌و شێوه بیركردنه‌وه‌ی خۆم خه‌ڵكی دوورگه‌ی واقواقیش بام ئه‌و زوڵمه سۆروسۆره‌م بۆ هه‌رس نه‌ده‌كرا. به‌ڵام چیبكه‌م له‌لایه‌كی تریش پاشۆڵمان پڕه له خۆخۆری‌و یه‌كتر نه‌ویستن. شاعیری ڕه‌حمه‌تیشمان به‌لاش نه‌یفه‌رمووه:
كاكه خوا ئیشی نابه‌جێ ناكا
تا كێ‌و نه‌بینێ به‌فری تێ ناكا
له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته بیر له هه‌موو جۆره وه‌سیله‌یه‌ك بكرێته‌وه بۆ ڕزگار بوون له‌و زۆڵكاوه‌ی كه تێیكه‌تووین‌و پشتگیری هه‌موو كار‌و هه‌وڵه باشه‌كان بكه‌ین بۆ دابین كردنی داهاتوێكی ڕووناك تربۆ ناوچه‌كه‌مان.
كوردیش مافی خۆیه‌تی له ناو ئه‌و هه‌موو ئینسان خۆركانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بترسێ‌و كه دراوسێ به دۆستی نه‌ژمێرن، دۆستایه‌تی بێگانه‌ی دوور بكات. وه‌كو ده‌شڵێن چیتر كچی خۆمان به قوربانی كوڕی خه‌ڵكی نه‌كه‌ین.
راى خوت بنووسه