براده‌ران نه‌ورۆزتان پیرۆز بێت، ه‌موو سات‌و كاتێكتان هه‌میشه هه‌ر نه‌ورۆزو خۆشی بێت..
ئومێدی ئه‌وه ده‌خوازم گه‌ل‌و وڵاتمان به دوور بێ له هه‌موو ناخۆسیه‌ك‌و چاوچنۆكی گورگه‌كان
راى خوت بنووسه
ده‌زانم هه‌ڵه‌بجه برینێكی گه‌وره‌یه، ناكرێ هه‌رگیز له بیر بكرێ، یا پشت گوێ بخرێ. ئه‌نفاله‌كان كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ترن! چه‌نده به قوربانیه‌كانیان ئازار ده‌خۆم هێنده‌ش به‌وه‌ی كه له سه‌ره‌تاكانی چاخی بیست‌و یه‌كه‌مین‌و تا ئه‌و ساته‌ش ئێمه‌ی زیندوش هه‌ر قوربانین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تا هه‌نووكه‌ش ئێمه كوردی نیشتمانی خۆمان نین، به‌ڵكو كوردی عیڕاق یا ئیران یا توركیا یا سووریا یا لوبنانین، به‌ودوایانه‌ش كوردی وڵاته ئه‌وڕوپیه‌كانیشمان لێ په‌یدا بوون.
ده‌بێ وڵاتێك له‌سه‌ر زه‌وی هه‌بێ كوردی نه‌بێ؟؟
ده‌بێ وڵاتێكیش هه‌بێ كوردی هه‌بێ‌و قوربانی نه‌بێ؟؟
راى خوت بنووسه
ئه‌گه‌ره‌كانی مێژوو وێستگه‌یه‌كی تر
ئه‌م جاره‌یان كه‌ژاوه‌ی خه‌یاڵ هه‌ڵی گرتم بۆ قوڵایی مێژوو، بۆ ئه‌و كون‌و كه‌له‌به‌رانه‌ی كه كه‌م وابووه درزه‌كانی واری كرابن‌و چرایه‌كانی دیویدیكه‌یان داگیرسێنرابن. سه‌یرتان لێنه‌یێ ئه‌گه‌ر بڵێم ڕۆژ نیه جارێك یا چه‌ند جارێك سه‌ری پێدا نه‌كه‌م‌و هه‌وڵی داگیرسانی چرایه‌كانی نه‌ده‌م، ڕۆژ نیه جارێك ته‌ورو خاكه‌ناسه‌كه‌م نه‌خه‌مه سه‌ر ملم‌و به‌ره‌و دیوه هه‌ڵدێره‌كانی مل نه‌نێم. شه‌و نیه پشه‌خه‌وێك له باوه‌شی چڵكناوی دا نه‌كه‌م‌و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م گزنگی به‌ره‌به‌یان ڕاده‌په‌ڕم‌و به‌ره‌و كه‌ناره نزمه‌كانی شۆڕ نه‌بمه‌و‌ه. دیدار نیه ناوی تیادا نه‌هێنم‌و تێر‌و پڕ غه‌یبه‌تی نه‌كه‌م. هه‌موو جارێ ده‌یده‌مه به‌ر نه‌شته‌رو تا تێروپڕ خوێنی له‌به‌ر نه‌ڕوا دڵۆپه ئاوێۆكی ناده‌مێ، دوایی به ناچاری شه‌رم ده‌مگرێ‌و په‌شیمان ده‌بمه‌وه‌و برینه‌كه‌ی تیمار ده‌كه‌م. ئاخر ده‌زانم سه‌یرتان لێ دێ، ده‌زانم ده‌ڵێن كابرا بێ ویژدانه بۆیه وا ده‌كا، ئه‌گینا دیرۆك لاپه‌ڕه‌ی مردوون، كه‌سێك هه‌یه ئاوا بێ ویژدان‌بێ به‌رامبه‌ر مردوو؟ به‌ڵام هه‌موو جارێ دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، هاوار ده‌كه‌م ئه‌م دیرۆكه مردوو نیه، ئه‌وه‌ی پێی وایه دیرۆك مردووه نه‌ك هه‌ر له گوێی گادا خه‌وتووه، به‌ڵكو ده‌بێ سه‌ره‌خۆشی بۆ بكرێ، خۆی مردووه، ئه‌ی ئه‌وه نیه من هه‌موو ڕۆژ له‌وێم، میوانێكی نائارامی ده‌ڤه‌ره هه‌مه جۆره شۆو وه‌رد نه‌كراوه‌كانی دێمه‌كارو به‌راوی لاپاڵه سه‌خته‌كانی ئه‌وم، لێتان ناشارمه‌وه هه‌موو جارێك به نهێنی سه‌رێك به ماڵ‌و حاڵی هه‌موو ئه‌وانه دا ده‌كه‌م كه له‌وێ لێی خه‌وتوون‌و به ته‌ماش نین خه‌وی خۆیان بزڕێنن، به‌ڵكو خه‌ویان هه‌ر نازڕێ، هه‌موو جارێ هاوار ده‌كه‌م ته‌قه‌ی سه‌ریشیان نایه‌ت، پرخه‌یان خۆشتر ده‌بێت، هه‌موو چه‌كه‌كانیان كۆبكه‌مه‌وه ئاگاشیان لێ بێ زاده‌ی ئه‌وه ناكه‌ن ته‌نیشتیشیان بگوازنه‌وه، هه‌ر لێی گه‌ڕێ چه‌ند ڕه‌زا گران‌و كرێتن، سه‌رو قژ ئاڵۆز، ڕووپووت‌و چاو له‌خه‌و، هه‌ركێ به‌ناویان دا تێپه‌ڕ ببێ زه‌نده‌قی ده‌چێ، واده‌زانێ ئه‌وانه تازه له ڕاوو شكار گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له‌به‌ر ماندوو بوون‌و شه‌كه‌تی زاده‌ی جم‌و جۆڵێك ناكه‌ن. لێتان ناشارمه‌وه هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی ئه‌وانه‌م ناسی ترسم لێ نیشت، ترسه‌كه‌شم له‌وه‌یه كه‌سانێكی تریش بچن‌و له ژێر سێبه‌ره ژه‌ه‌راویه‌كه‌ی بخه‌ون‌و ئیتر به‌كه‌س هوشیار نه‌كرێنه‌وه‌و له‌وێدا بڕزن. ئه‌وی به ئاگاداری نه‌چێته ژوور ده‌وێدا حاسێ ده‌بێ. سه‌یر له‌وه دایه ئه‌وانه به مه‌زه‌نده‌ی خۆیان بۆ سه‌ردانی ڕێبه‌روو پاڵه‌وان‌و نموونه جوانه‌كانی دوێنێ‌و پێرێ ده‌چن، یا ته‌ماشای سیناریۆ سه‌ركه‌وتووه هه‌مه جۆره‌كانی سه‌ر شانۆی زیندووه‌كان بكه‌ن، ئه‌و زیندووانه‌ی هه‌میشه نه‌خه‌وتوون، یا باشتر بڵێم ئه‌وان هه‌رگیز خۆیان نه‌داوه‌ته ده‌ست غه‌فڵه‌ت، ئه‌و مێژووه دروستكراوی خۆیانه، نه كڕیویانه، نه زه‌وتیان كردووه، نه به‌كرێشیان گرتووه، بۆ خۆیان خاوه‌ندارێتی ده‌كه‌ن، بۆیه‌شه ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه به ده‌یان مه‌به‌ست ڕوو له‌وێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به ته‌مای وه‌هم ده‌وێدا خۆ گوم ده‌كه‌ن‌و ئیتر خۆ له بیر ده‌كه‌ن. ئاخ ئێوه نازانن چه‌ند ئازار ده‌خۆم تا گه‌شتێكی ئاوا ئه‌نجام ده‌ده‌م، ئێوه نازانن ئه‌وێ چ دونیایێكه‌و لێره‌ش چۆن باسی ده‌كرێ، ئه‌وانه‌ی بۆ پێڵاو ده‌گه‌ڕێن پێیان ده‌ڵێن گه‌ڕۆك، ئه‌وانه‌ی كڵاویان نیه، پێیان ده‌ڵێن سه‌ركۆت، ئه‌وانه‌ی جل‌و به‌رگییان نیه پێیان ده‌ڵێن شێت، ئه‌وانه‌ی چه‌كدارن پێیان ده‌ڵێن ئازا، شێت هه‌یه جلی جوانی له‌به‌ره، هه‌تا وشه‌یه‌كی بۆ ده‌نووسن ده‌جار ڕه‌شی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌زارو یه‌ك حیساب بۆ نوسینی یه‌ك پیت ده‌كه‌ن. ئه‌وی جارێك به ژێر سێبه‌ری دار گوێزه نه‌ڕنراوه‌كاندا گوزه‌ر نه‌كات هه‌ست به‌و نهێنیانه‌ش ناكات كه چ نرخێك به كات‌و چاره‌نوس‌و ده‌رفه‌ته‌كان دا ده‌نێت، چۆن ئه‌و ته‌ونه چنراوانه‌مان پێهه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه ساڵه‌هایه سه‌رقاڵین به چنینی. چۆن ئه‌و ڕوبارانه‌مان پێ وشك ده‌كاته‌وه كه هه‌زاران پێیه‌وه خه‌ریك بوون تا لێماندان‌و باخچه‌كانمان پێ به‌راو كردن. خه‌وی خه‌وتووه‌كان دڵنیا‌بن مه‌رگهێنه، دیرۆكیش هه‌رگیز پرسه‌یان بۆ دانانێت، كه‌ی مردن ئه‌و سات له زگی خۆیان فڕێ ده‌دات‌و حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌و بۆگه‌نیه‌ی نابێت كه ئه‌و هه‌موو هێنده ساڵه كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ر یه‌كتر بووه. هه‌موو جارێ كه سه‌ری پێدا ده‌كه‌م پێم ده‌ڵێت لاپه‌ڕه‌كانی دوێنێ‌ی كۆیله‌بوونتان به كراوه‌یی بێڵنه‌وه، با مناڵه‌كانی ئه‌مڕۆتان بێزی لێ بكه‌نه‌وه، ئه‌و تووڕه‌بوونه‌ی دوێنێ گڕی ده‌سه‌ند با ئه‌مڕۆ یاخی بووه‌كانتان بتوانن شێ‌ی بكه‌نه‌وه. لێتان ناشارمه‌وه په‌یامه‌كانی ئه‌و دیرۆكه خه‌نجه‌ری بكوژن له كه‌لاكه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی بێ مۆڵه‌ت، بێ هوشیاری، بێ له ده‌رگا دان‌و بێ ئاوڕ دانه‌وه ملی ده‌روازه ته‌سك‌و نشێوه‌كانی دیرۆك ده‌گرن بێ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌یه‌ك، یا نیشانه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سبه‌ینێیان دابنێن. ئه‌و په‌یامانه شه‌هاده‌ی داڕزانی یه‌كجاره‌كین. ئه‌و شه‌هادانه له‌كه‌ن به نێوچاوانی هه‌موو ئه‌و گه‌مه‌كه‌رانه‌ی ناتوانن لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی بۆ ئه‌و دیرۆكه دروست بكه‌ن، له‌كه‌ی شه‌رمه‌زارین بۆ هه‌موو ئه‌و داستانانه‌ی دروستی ده‌كه‌ن‌و نه سه‌ره‌تایان دیاره‌و نه كۆتاییشیان. له ئاكامی ئه‌و بگره‌وبێنه‌یه‌دا، ئه‌و هه‌موو گه‌ڕان‌و سوڕانه‌دا، چۆكم دادان‌و له چه‌ند وێستگه‌یه‌كی شه‌رمن نه‌بێ مۆڵه‌تی پشودانم پێ نه‌درا، له چه‌ند وێستگه‌یه‌كی لاته‌ریك نه‌بێ نه‌موێرا بڵێم منیش هه‌م شوێنی منیش بكه‌نه‌وه.
له ئاكامدا حاڵی بووم كه له گۆڕستانه سه‌ره‌كیه‌كانی شار جێگای خه‌وتنی ئه‌به‌دی لاساره‌كان نابێته‌وه، وه‌رزی پاییزی ئه‌مجاره‌ش وه‌رزی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌به‌دی هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانه، به‌ری وه‌رینیان نه‌گرین زستانی پڕ له كڕێوه‌ی ڕنوو هێن یاخه‌ی قه‌د پاڵه ڕندو سه‌وزه‌كان ده‌گرێت‌و به‌ره‌و هه‌ڵدێریان ده‌بات، ئه‌و ساته‌ش له قوڵایی ئه‌و چاڵه مه‌رگانه‌ی دیرۆك‌دا كه‌سێك گۆێ‌ی له تكاو نزای منیش هه‌م نابێت.
راى خوت بنووسه
ده‌زانم هه‌موو هه‌ر به‌ڕێوه‌ن، هه‌ندێك خێرا ده‌ڕۆن و هه‌ندێكیش سست، به‌ڵام كه‌س ئاماده نیه له ژێر ساباته‌كه‌ی لای خۆمان پشووێك بدا
راى خوت بنووسه
وه‌خته بڵێم خۆزگا گه‌ف و گوڕی تورك هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بوو ، چونكه كورد هه‌رگیز ئاوا یه‌كی نه‌گرتووه
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌یرترین ڕێكه‌وتیش له‌وه‌دایه، حوكومه‌تی ئێستای تورك بۆره ئیسلامین و مۆته‌كه‌ی عوسمانیه‌كان دێنێته‌وه بیر خه‌ڵك
راى خوت بنووسه
ئه گه ر ته ماشای ده تا چوارده سه ده ی ڕابردوو بكه ین ته نها مێژووی شا‌و شازاده كان و ڕابه ری سوپا‌و ده سه ڵاتداره كان ده خوێنینه وه، خۆ ئه گه ر ته ماشای شه ڕه فنامه ش بكه ین هه مان حاڵه ت به به ر چاو ده كه وێت. بۆیه هه میشه بیر له وه ده كه مه وه: بۆ ده بێ وابێ؟؟ ئه ی دیرۆكی ئه و گه لانه له كوێیه؟ چۆن بووه؟ ڕێژه ی چه ندی ئاشكرا بووه یا نوسراوه ته وه؟؟ ده بێ ئیش و كاری گه لی كورد به تێكڕای دیرۆكی ڕووداوه كانی شه ڕه فنامه هه ر شه ڕو پاڵه وانیه تی ئاغا‌و چه كدارو ده ره به گه كان بووبێ؟؟ خۆ مێژووناسانی ئه مڕۆش هێنده ی گرنگی به و چینه ده سه ڵاتداره ده ده ن هێنده باسی بارودۆخی گه لان ناكه ن. بۆیه ده پرسم ده بێ ئه و كاره كا رێكی ته ندروست و ئاسایی بێ یا ئه مه ش هه ر ڕه نگدانه وه ی باری نائاسایی گه لانه؟؟؟
----------------------------------------------------------------------------
********************************************************
جارێكیان له گه ڵ براده رێك له مازووچنین بووین، ئه و ساته ته مه نم هه شت ساڵان بوو، نزیكه ی كیلۆمه ترێك له هه واره كه مان دوور كه وتبووینه وه، به رخێكی دوو ساڵه شم هه بوو هه میشه به دوامه وه بوو، دارچۆلاكێكیشم پێ بوو نریكه ی چوا ر پێنج جار له خۆم درێژ تر بوو. من و براده ره كه م سه رقاڵی مازوو كردن بووین، من به هۆی چۆلاكه كه مه وه زیاتر مازووم كردبوو، له ژێر قاپی دار مازوه كه ڕووم كردبوون. براده ره كه م سه ر گه رمی ئه وه بوو ڕازیم بگات مازووه كان تێكه ڵ بكه ین، دوایی ئێوا ره دووباره دابه شیان بكه ینه وه. منیش ده مویست بزانم بۆ هێنده سووره له سه ر تێكه ڵ كردن، ئه گه ر مه سه له كه زۆری ما زووه كانی من بێ ئه وا ئاماده بووم هێندێكی زیادی بده مێ، به ڵام ئه و به و قسه ی من ئاوی نه ده خوارده وه. به رخه كه شم له دووری سه د مه ترێك له ئێمه له ناو مێرگێك بۆ خۆی ده له وه ڕا. له و كات و ساتانه دا گڕه و ڤڕه ی هاتنی ته یاره و ڕه می كردنی له گه ڵ یه كدا بوو، به ڵام له و ساتانه دا بێ بیر كردنه وه كاردانه وه دروست ده بێ بۆیه ڕا سته وخۆ ڕامان كرد بۆ په نای نزیكترین ئه شكه وت كه نزیكه ی په نجا مه ترێك له نزیكمانه وه بوو، له و ساته ته نگه دا به رخه كه م هاته وه بیر، ده بێ چیلێهاتبێ؟ ویستم بچم به ڵام براده ره كه م توندی گرتم و نه یهێشت، تا ورده ورده تۆز‌و دووكه ڵ و خۆڵ نیشته وه، ده نگی ته یاره بڕا، به هێمنی و به دڵه ڕاوكێ له په نا ئه شكه وته كه وه ده رچوین و به ره و لای مازووه كان گه ڕاینه وه. كه نزیك كه وتینه وه بینیم به رخه خنجیبلنه كه م لای مازووه كانمان پاڵكه وتووه و كاوێژ ده كات، كه ئێمه ی بینی زۆر به شێوه یه كی كت و پڕ‌و سه یرو سه مه ره به ره و لای من ڕای كردوو زیاتر له پێنج ده قیقه نه یده ویست له باوه شم ده ربچێت.
راى خوت بنووسه