2003/02/27
ژه‌مێكی به‌رده‌وام
له ئاهه‌نگی به زاوابوونی سێ سنوور
له‌گه‌ڵ چاخی بیست و یه‌كه‌م
خه‌ریكه زه‌مه‌نێكی تر
له باوه‌شی خواكوڕك هێلكه داده‌نێن.
تاریكی سه‌ر چۆپی كێشه
ته‌رمه وشك هه‌ڵاتوه‌كان بڕیاره بێن
هه‌ناسه‌و خوێن كۆكه‌نه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆح و ڕووناكی
له گۆڕه چۆلكراوه‌كان
له جیاتی ڕوان
بێ ده‌نگ
بێ ئاوزینگ، بخنكێن.
شه‌مشه‌مه كوێره‌كان ئه‌مجار
كۆنگره‌ی ئارامی ساز ده‌كه‌ن
له‌مه‌و دوا ده‌توانن ده‌رچن
بێ چاویلكه بڕۆن و بێن.
هۆ داڵه‌كان
ئێوه‌ش زه‌ماوه‌ند ببه‌ستن
چونكه مێشكه پڕژاوه‌كان
به گه‌رمی یۆ ژه‌می ئێواره‌ی ئێوه دێن
چاوه‌كانیش
بكه‌ن به ته‌سبیحی زیكر
دوعا بۆ خوێن
بۆ گۆڕ
بۆ شه‌و
به سێ زمانی سه‌ره‌كی
خۆرهه‌ڵاتی ئاوابووی ناوه‌ڕاست بدوێن.
25/10/1998
راى خوت بنووسه
2003/02/23
داماڵینی چه‌ك
ئه‌مڕۆ هه‌واڵه‌كان به كت و پڕی مه‌سه‌له‌ی داماڵینی چه‌كی كوردیان هێنایه پێشه‌وه. واته ئه‌و چه‌كه‌ی زیاتر له چوار ساڵ شه‌ڕی ناوخۆیی پێ كرا، خوێنی كوردی پێ ڕژێنرا، هه‌زاران مناڵی یه‌تیم كرد، ده‌یان و سه‌دان ده‌رفه‌تی زێڕینی له ده‌ست داین. ئه‌مڕۆ دوای نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لای ئه‌مه‌ریكاو توركیا له‌سه‌ر په‌یماننامه‌یه‌ك كه هه‌ندێ خاڵی ئاشكرا‌و هه‌ندێكیشی تا ئێستا شاردراوه‌ن، قسه له وه ده‌كرێ كه ئه‌و سوپایه‌ی ده‌چێته كوردوستان زۆرینه‌ی سوپای تورك بێت و بۆ قوڵایی 70 كیلۆمه‌تریش بچێته ژووره‌وه، هه‌روه‌ها ده‌شپه‌ڕێته‌وه بۆ موسڵ و كه‌ركوك. جگه له‌وه‌ش مشت و مڕیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داخۆ چۆن چه‌كی پارته كوردیه‌كان داماڵن، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه له‌وانه‌یه مودده‌تێكی زۆره هیچ پارتێكی كوردی له دوای ڕپه‌ڕین بیری لێ نه‌كردبێته‌وه، به‌ده‌ستی كێش: به‌ده‌ستی تورك، یا ئه‌و هاوپه‌یمانه‌ی كه ئاماده‌یه هه‌موو شتێك بۆ تورك بكات، كه ئه‌مه‌ریكایه.
زۆر به ساده‌یی، ده‌بێ چه‌كی كورد داماڵرێ. نازانم پارته كوردیه‌كان، به تایبه‌تیش پارته سه‌ره‌كیه‌كان وه‌ڵامی چیان پێیه بۆ ئه‌و سات و كاته‌ی كه ده‌بێ چه‌كیان دابنێن و ڕازی بن به هه‌موو ئه‌و مه‌رج و داواكاریانه‌ی كه به‌سه‌ریان دا فه‌ڕز ده‌كرێن. خۆ زۆر باشیش ده‌زانن ڕه‌د كردنه‌وه‌ی ئه‌و داوا كاریه واتای چی ده‌بێ؟؟ شوێنه‌واری چۆن ده‌بێ؟؟ كێ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێته‌وه، یا به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانه هه‌میشه له‌سه‌ر هه‌قه‌كانی، ئه‌وا به ته‌رۆریست و دژه مرۆڤ له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. كون و كه‌له‌به‌ری ئه‌و سه‌رزه‌ویه نامێنێ لێیان وه‌ته‌نگ نه‌یه‌ت و ڕاو نه‌نرێن.
چه‌ك داماڵین دوا دیمه‌نی ئه‌و درامایه پڕ له خۆشی و تاڵیه‌یه كه له نه‌وه‌دو یه‌كه‌وه به‌رده‌وامه، دوا دیمه‌نی ئه‌و سه‌روه‌ریه كوردیه‌یه كه هه‌تا توانیان له دژی یه‌ك سه‌روه‌ریان به‌كار هێنا، باشووری وڵاتی زامداری ئێمه‌یان كرده چه‌ند پارچه. له‌وانه‌شه دوا دیمه‌نی وه‌زاره‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان بن، له دوای ئه‌و دیمه‌نه‌ش ونبوونه، هه‌موو ئه‌گه‌رێك چاوه‌ڕێی قۆناغی دوای داماڵینی چه‌ك ده‌كات، له‌وانه‌یه دیمه‌نی هاتنه پێشه‌وه‌ی ئه‌كته‌ره‌كان بێت و خۆچه‌ماندنه‌وه‌یان بێت بۆ ئه‌كته‌ره تازه‌كان و ڕازی بوون بێت به‌و ڕۆڵه‌ی كه هه‌رگیز چاوه‌ڕێیان نه‌ده‌كردو نه‌شیان ده‌خواست. ڕازی بوون بێت به‌و ڕۆڵه‌ی كه ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر یه‌كتر بیانگێڕابایه ئه‌وا له‌وانه‌بوو گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی بۆ كورد هێنابایه پێشه‌وه.به‌ڵام به داخه‌وه ناته‌بایی ناو ماڵی كورد ڕاستیێكی تاڵه‌و كورد هه‌میشه ئاماده نیه مل بۆ یه‌كتری كه‌چ بكات و به زیلله‌تی ده‌زانێ، بۆ بێگانه‌ش به سه‌روه‌ری. ئه‌مه‌ش ڕاستیێكی مێژوویی یه‌و دوو كورد له‌سه‌ری ناكۆك نین.
ئه‌م ده‌ربڕینه‌شم له نائومێدی نیه چونكه كورد هه‌رده‌بێ خۆی بدۆزێته‌وه، كاتی ئه‌وه هاتووه خۆی بناسێت. كاتی ئه‌وه هاتووه عه‌قڵ بكا به مه‌حه‌كی ڕه‌وشی بزاڤی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌یی خۆی و له خه‌وی ئه‌به‌دی و وه‌همی خۆ به‌حه‌ق زانین و ئه‌وی دی به ناحه‌ق وه‌لانێت و داخوازیه ڕاسته‌قینه‌كان بخاته ڕوو، كۆششی بۆ بكا. ئه‌و كاته، ته‌نها ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر چه‌كیشی نه‌مێنێت گرنگ نیه، چونكه ته‌نها عه‌قڵ چه‌ك په‌یدا ده‌كات، یا باشتر بڵێم عه‌قڵ باشترین چه‌كه مرۆڤ هه‌ڵی بگرێت.
به هه‌ر حاڵ ئه‌گه‌ری ئه‌و شه‌ڕه زۆرن و پێویستیشی به یه‌ك ڕاوه‌ستانی جیددی و ده‌ست له ناو ده‌ست كردنێكی ڕاسته‌قینه هه‌یه. پێویستی به‌وه‌یه كه به زوترین كات پارته‌كانی كوردوستان حكومه‌تی ته‌واری دامه‌زرێنن و هه‌موو خیلافه‌كان نه‌ك هه‌ر وه‌لا بنرێن به‌ڵكو به ته‌واوی له بیر بكرێن و ئامانجه سه‌ره‌كی و چاره‌نووس سازه‌كانی گه‌لی كوردوستان بخرێنه پێشه‌وه‌ی هه‌موو داواكاری و كاری داهاتووی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد. پێم وایه له‌و سات و كاتانه‌دا پێویستمان به‌و له‌حزه مێژووییه گرنگه‌یه كه كارێكی وا بكرێ سبه‌ی ڕۆژ نه‌ڵێن نه‌مان زانی، چونكه ئه‌و كات هیچ په‌شیمان بوونه‌وه‌یه‌ك داد نادات و مێژووش به‌زه‌یی به به‌زیوان دانایێته‌وه.
راى خوت بنووسه
ئا ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ده‌ڵێن (اصبح الحلیم فیه حیرانا)
ئه‌وه‌ی ده‌یبینین و گوێ بیستی ده‌بین ئه‌وه‌یه كه ڕێژه‌ی له سه‌دا حه‌فتای زیاتر خه‌ڵكی كورد له‌گه‌ڵ شه‌ڕدایه، دوێنێ له‌گه‌ڵ مه‌لایه‌كی ناسیاوی خۆم به‌ته‌له‌فۆن قسه‌م ده‌كردو ده‌یگوت تكات لێ ده‌كه‌م دژی شه‌ڕ نه‌بن، وای ده‌زانی بڕیارده‌رانی شه‌ڕ له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ی هه‌نده‌ران وه‌ستاون. كه‌واته زۆربه‌ی خه‌ڵكی كورد حه‌ز له شه‌ڕ ده‌كه‌ن بۆ له ناو چوونی شه‌ڕ. زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ڕووكاڵانه بیر ده‌كاته‌وه ده‌ڵًێ: به خێر بێی ئه‌مه‌ریكا، نه‌وته‌كه‌مان هه‌ر ده‌دزرێ ئینجا سه‌ددام بیبات یا ئه‌مه‌ریكا به ئێمه چی، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه ڕزگار بكات.
ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه به لای منه‌وه تا ئاستێكی زۆر ساده‌یه. من تا ئه‌و كات و ساته‌ش بڕوا ناكه‌م و نه باوه‌ڕیش به‌وه دێنم كه ئه‌مه‌ریكا كورد ڕزگار ده‌كات له ده‌ستی سه‌ددام، له‌وه ده‌ترسم هاوارو ناڵین بكه‌ین بڵێین سه‌د خۆزگه‌مان به كفن دز.
كه‌سێك مه‌ترسی تورك له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان به هه‌ند هه‌ڵناگرێ، هه‌موو چاودێره‌كان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه توركیا سوپای خۆی ئاماده كردووه بۆ كوردوستان و قسه له 200 كیلۆمه‌تریش ده‌كرێ كه بچێته قرڵایی وڵاته‌كه‌مان. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن كه ناته‌بایی ئه‌مه‌ریكا له‌وه نیه كه نه‌یه‌وێ تورك بچنه ناو قوڵایی كوردستانی ئازاده‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه كه هێشتا توركیا قنیاتی پێ ناشكێت، چاویشی پڕ ناكات. ئاخر خۆ توركیا قوبروسی داگیر كردوو ئه‌ندامیشه له ناتۆ‌و تا ئێستاش هیچیان بۆ نه‌كرا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه. ئه‌وانه ئاماده‌ن هه‌موو شتێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كورد بتاوێننه‌وه. له‌به‌رنامه‌شیان دایه‌و نه‌شیان شاردۆته‌وه له كه‌س. ڕۆژئاواش ئه‌وه ڕاستیه باش ده‌زانێ.
كه‌واته له‌گه‌ڵ شه‌ڕ بم ئه‌وه چاوه‌ڕێی بارودۆخی وڵاته ئازاد كراوه‌كه‌م ده‌كات. كه پێش ناچێ هێزه سیاسیه‌كانی ئه‌وێ هیچیان له ده‌ست بێت, جگه له تف وشك بوون له قوڕگ دا.
له‌گه‌ڵ شه‌ڕیش نه‌بم، بڕوای زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌ق بووه به‌وه‌ی كه ئه‌و وڵاته به كوردوستان و عه‌ڕه‌بستانیه‌وه نا‌ئومێد بوون له مردن و گۆڕبه‌گۆڕبوونی ئه‌و ناڕه‌سه‌نه بێچاووڕوه‌ی به‌غدا.
ئا ئه‌وه‌یه حیڕه‌ت و ونبوون له بیابانی هیچ به‌ده‌ست نه‌بوون. ئا ئه‌وه‌یه تاڵی و تفتی ئه‌و ڕاستیه‌ی كه خۆت موڵكی چاره‌نووسی خۆت نه‌بیت. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به ڵكو چاره‌نوست له ده‌ست دوژمنت دا بێت. له ڕاستیدا ئێمه له نێوان دوو حاله‌َت داین كه شیرینه‌كه‌یان له قوزوڵقورت ده‌چێ.
پێویسته ڕۆشنفیكرو خه‌مخۆران كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن كه ویستی خۆمان بگه‌ڕێته‌وه ده‌ست خۆمان. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ویستی خۆمان بین هه‌موو شتێكمان ده‌بێ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ی هه‌شمانه ده‌یدۆڕێنین.
راى خوت بنووسه
........................
له تاراوگه‌ی
پڕ مه‌ترسی جیهانی من
خۆر ده‌گریێ
سپێده ئه‌سرینی زیوین
به‌سه‌ر كوڵمه‌ی
كه‌ژی
خه‌زه‌ڵوه‌ری
ئێستا‌و داهاتووماندا ده‌ڕێژێ
ئه‌وه ته‌مه‌نه‌ی
نه بۆخۆی و
نه بۆ خه‌نده‌ی
هه‌ڵواسراوی ده‌م به‌ستراوی
مناڵێكیش
نرخی نه‌بێ
ته‌مه‌ن نیه‌و
دوا دروشمی
شه‌رمه‌زاری ناژیاری
ڕۆژهه‌ڵاته
ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی لغاو به‌نده‌و
به دوای (خۆدا)
هزری زیندوو
بۆ یه‌ك چه‌مانه‌وه‌ی نه‌زۆك
به تف
به شه‌ق
له گرتووخانه‌ی مۆدێرنی
مافی مرۆڤ
ئازار ده‌دا
ته‌مه‌ن نیه‌و
پاشه‌رۆكی
به جێماوی
بێ نرخی
بێ ده‌سه‌ڵاته
ئه‌كوان
ئه‌وانه‌ی به هێزن
شه‌ڕ ده‌خوازن
ئه‌كوان ئه‌وانه‌ی
له جێوه
گینگڵ ده‌ده‌ن
به سمێڵی
بادراوی
دووكه‌ڵاوییان ده‌نازن.
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ
عه‌فله‌ق و
ئه‌تاتۆرك و
شـــــــا
هاوڕازن
ده‌بێ بمرن
چیڕۆكی خوێن
بۆ چیڕۆكێكی تازه‌تر
له باوه‌شی
دووئاوزینگی
داگیركردن دا
بنێژن
25/11/1998
راى خوت بنووسه
2003/02/18
كه به‌سه‌ر كه‌وته‌وه زۆر ماندوو كه‌نه‌فت دیار بوو، پێم گووت ها مه‌شخه‌ڵ خوانه‌خواسته هیچ ڕووی داوه؟، گوتی به‌ڵێ بابه، ئه‌كوا ئه‌و ئاڵایه‌ی دوێنێ خۆم دروستم كردبوو، له كوێتان داناوه؟ له سات و كاتی ئه‌و قسانه‌شیا چاوی ده‌گێڕا، ژێر كتێب و دواوه‌ی قه‌نه‌ف و ژێره‌وه‌یانی ده‌پشكنی. منیش وا حه‌په‌ساووم شتێك له مه‌سه‌له‌كه حاڵی نیم. گوتم كچم پێم بڵێ چی ڕووی داوه به‌ڵكو بتوانم یارمه‌تیت بده‌م!. ڕووی كرده من و گوتی بابه من له خواره‌وه پایسكلم ده‌كرد، هه‌روه‌ها سروودی ئه‌ی ڕه‌قیبم ده‌گووت، هیچ ئاگام له ده‌ورووبه‌ری خۆم نه‌بوو، له پڕێكا زانیم ده‌رگای دواوه‌ی ئه‌و ماڵه‌ی خواره‌وه‌مان كرایه‌وه، ژنی ئه‌و ماڵه ئاڵای داگیركه‌رانی كوردستانی هێنایه به‌ر ده‌می من و ئه‌له‌وێدا چه‌قاندی، منیش ده‌مه‌وێ ئاڵاكه‌ی خۆمان ببه‌م له پایسكله‌كه‌م ببه‌ستمه‌وه، ئه‌وانه‌لێره‌ش چاویان كوێر ده‌بێ كه گوێیان له وشه‌ی كورد‌و كوردوستان ده‌بێ، لێره‌ش ده‌یانه‌وێ ئێمه به ئازادی نه‌ژین. ئیتر هه‌ر هێنده‌م زانی په‌لاماری جانتاكه‌ی مه‌كته‌بی دا‌و گوتی: ئا دۆزیمه‌وه ئه‌مڕۆ بردبووم بۆ مه‌كته‌ب، پیشانی مامۆستاكه‌ی خۆشم دا، هه‌ر به گورجی ده‌ریهێناو بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی هیچ قسه‌یه‌كی من بكات ده‌رگای كرده‌وه‌و ڕای كر بۆ خواره‌وه. منیش له باڵه‌كۆنه‌ی ماڵه‌وه ته‌ماشام ده‌كرد داخۆ ده‌یه‌وێ چی بكات! ئیتر ئاڵاكه‌ی له سوكانی پایسكله‌كه به‌سته‌وه‌و به گووتنه‌وه‌ی سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ستی به هات و چۆی ئاسای خۆی كرده‌وه. زۆری نه‌برد ژنه‌كه ئاڵای خۆیانی هه‌ڵگرت و بردیه‌وه بۆ ژووره‌وه. ئیتر مه‌شخه‌ڵ چوو ئاڵاكه‌ی له هه‌مان شوێن چه‌قاند.
راى خوت بنووسه
2003/02/14
هۆ هیچه‌كان
له هیچی دا بوون به هیچ
به سه‌ر هه‌موو هیچه‌كانا هیچتان ده‌دا،
گه‌یشتنه كاروانی هیچ.
چۆن له هیچی له پێناو هیچ بوون به هیچ
چۆن به هیچی، هیچتان نه‌هێشت له‌به‌ر هیچ
ئه‌وه‌تان هیچ
بۆ هیچه‌كان ده‌چنه هیچ
هیچ ده‌به‌خشن، تا ببنه ئامرازی هیچ
له هیچاوی هیچێتی دا هیچ نه‌ما
نه‌یهیچێنن، تا هیچ به هیچی ڕما
ئه‌گه‌ر هیچ بێ بمكاته هیچ له‌سه‌ر هیچ
نامه‌وێ هیچ با ئه‌و هیچه بچێ به هیچ.
راى خوت بنووسه
2003/02/13
ئه‌رێ خزمینه پێم ناڵێن "سه‌ركه‌وتن" مانای چیه؟؟؟
سه‌دام هیچی نه‌ماوه نه‌یدۆڕێنێ، هه‌میشه هه‌ر سه‌ركه‌وتوشه. ئێستا به‌ته‌مایه به سه‌ركه‌توویی خۆیشی بدۆڕێنێ.
سه‌ركه‌وتنه‌كانی ( سه‌ددام )مان زۆر لا غه‌ریب نین، چونكه لای ئه‌و مانای سه‌ركه‌وتن پێچه‌وانه‌ی مانای هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كانی خه‌ڵكی تره، ئه‌و دایكی به‌زینه‌كانی به دایكی سه‌ركه‌وتنه‌كان دانا. ئه‌وان چۆن ویستیان، كردیان كه دووباره مێژوو بنوسنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند شێوێنراوه ده‌هه‌نده‌ی تر بیشێوێنن، ته‌نها دووپشك و دایناسوور و كه‌نغه‌ر نه‌ماون نه‌یكه‌ن به عه‌ره‌ب. وادیاره به هه‌مان شێوه‌ش ده‌یه‌وێ تێرمه زمانه‌وانیه‌كانیش بگۆڕێ، هه‌روه‌كو گۆڕیویانه.
گوتمان ئه‌وه‌ی ئه‌و بیكات سه‌یروو سه‌مه‌ره نیه، باش ئه‌وه‌ی ئاشنای پرۆسه‌ی شێواندنه‌كانیان بووین!!!!
به‌ڵام ئه‌ی بنلادن بۆ؟؟ ئه‌وه‌تا له دوا نامه‌یدا باسی سه‌ركه‌وتن ده‌كا. باسی تۆرابۆرا ده‌كا، كه له شه‌ڕێكی هات و نه‌هات دا سه‌ركه‌وتوون. ده‌وڵه‌تیان دۆڕاند، به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌فغانی و كۆچبه‌ره چه‌كداره‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیان كردن به قوربانی ئه‌و شه‌ڕه، ئه‌و وڵاته‌ی كه ئه‌مه‌ریكا نه‌یده‌زانی چۆن بیگاتێ و سه‌نگه‌ره ئه‌به‌دیه‌كانی خۆی له چیا زه‌به‌لاحه‌كانیدا بچه‌قێنێت، ئه‌وان ده‌رگایان بۆ كرده‌وه‌و ئێستا به كه‌یفی خۆی و به كه‌یفی چینێكی به‌رینی گه‌لی ئه‌فغان له‌وێدا ده‌بڕێ و ده‌هه‌نجنێ، هه‌روا ملی وه ملی ڕوسیا‌و چین داوه‌و پاكستانیشی ده‌سته‌مۆ كرد، ئێرانیش له نۆبه‌تدایه. به‌ده‌یان و سه‌دان سه‌ركرده‌یان له ئه‌وڕوپاو ئاسیا‌و ئه‌فریقا لێ ڕاو كرا‌و ڕاو ده‌كرێن، به‌خۆیش و هاوڕێكانی مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێ له كوێن و له كوێ خۆیان په‌نا داوه. مه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكاش بۆخۆی بزانێ له كوێن، چونكه ئه‌وه‌یان ئه‌گه‌رێكی گه‌وره‌یه، ئاشكرا نه‌كردنی هه‌میشه كراسی عوسمانه تا پرۆسه‌ی سیستمی نوێی جیهان به كه‌مال ده‌گات.
خزمینه پێم بڵێن بنلادن له‌كه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نه‌گبه‌تیانه‌ش دا ده‌ڵێ: سوپاس بۆ خوا سه‌ركه‌وتین، ته‌نها 3% زیانمان پێگه‌یشت. ده‌ترسم سه ددام فه‌رهه‌نگی تێرمه نوێیه‌كانی سیستمی حیساباتی هه‌ڵه‌و غرورو مانا نوێیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی له چاپ دابێت و ئێمه‌ش ئاگاداری نه‌بین، دانه‌یه‌كیشی به دیاری بۆ زاویه به‌ركه‌نارو دووره‌ده‌سته‌كانی چیاكانی ئه‌فغانستان ناردبێ بۆ ئه‌وه‌ی فێری مانای سه‌ركه‌وتن بن!!!
جگه له‌وه‌ش وا دیاره دووریان له ئاوه‌دانی ڕابردوو ئێستاشیان له بیر چۆته‌وه، ئه‌گینا ئه‌كوا پارتی به‌عس سۆسیالیسته، ئه‌و پارته‌ی كه ناسیۆنالیسترین پارتی ڕه‌گه‌زپه‌رستی عه‌ڕه‌بیه‌و به زه‌وی و زاری 22 وڵاتی عه‌ره‌بی تێر نابن ده‌یانه‌وێ كوردوستانیش بكه‌ن به عه‌ره‌بوستان و ساڵه‌هایه سیاسه‌تی جینۆساییدی كورد به ڕێوه ده‌به‌ن!!. ئه‌كوا كه‌م تا زۆرێك به‌شی كوردیش له وتاره ڕوحانیه‌كه‌ی بنلادن بۆ ئه‌و كورده‌ی كه‌وا سه‌دام به ناوی ئه‌نفال ئه‌نفالی كردووه، به ناوی سه‌ریه‌كانی سه‌عدو قه‌عقاع و خالید‌و هتد گونده‌كانی كوردستانی تێكداوه‌و ژه‌هری كیمیاوی به‌سه‌ر ئه‌و ( هه‌ڵه‌بجه‌ی ) كه پێیان ده‌گووت ( نه‌جه‌فی بچكۆڵ )ه دا ڕژاند، ئه‌كوا به‌شی ئیسلامیه‌كانی كورد له وتاره‌كه‌ی ئه‌ودا یا ئه‌وانیش ده‌چنه خانه‌ی مونافیقین چونكه دژی سه‌ددام وداروده‌سته‌ین، هه‌لبه‌ت بێجگه له ئه‌نساره‌كانی!!! ؟؟ یا ئه‌كوا سۆسیالیسته یه‌مه‌نیه‌كانی عه‌ده‌ن وجودیان ماوه؟؟!
ئه‌ی چۆن ئاماده‌یه هاوكار بێت له‌گه‌ڵ سه‌ددام- ی موشریك وزیندیق به مه‌نزوری خۆیان، ئه‌ی ئه‌وه نیه حه‌دیسی ( من په‌نا بۆ موشریكان نابه‌م )، ئه‌ی ئه‌و چۆن ئاماده‌یه ئه‌و جه‌بهه‌یه شان به‌شانی ئه‌و تاوانباره ی كه خوێنی به هه‌زاران ئیسلامی سووره‌و خۆی به خوا دانا كه سه‌د ناوی پیرزی بۆ خۆ هه‌ڵبژارد. ئه‌ی خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وڕۆ هه‌ر یه‌كێك له خه‌ڵكی عیراق شه‌ر بكات ده‌بێ له ژێر سه‌ركردایه‌تی به‌عسی عه‌فله‌قدا شه‌ڕ بكات!!!.
ئه‌و باسی حه‌وت شته ته‌هلوكه هێنه‌ره‌كان ده‌كات ( السبع الموبقات ) كه له‌وانه‌ش كوشتنی نه‌فسه‌و، ڕاكردنه له شه‌ڕ. باشه كێ هێنده‌ی سه‌ددام نه‌فسی به ناحه‌ق كوشتووه، یا چۆل كردنی وڵاتێكی وه‌كو ئه‌فغان مه‌گه‌ر ڕاكرن نیه له شه‌ڕ، چۆن له شكری دایكی سه‌ركه‌وتنه‌كان وه‌كو به‌فری به‌هار له كوێت تاوایه‌وه له‌شكری ئه‌ماره‌تیش ئاوا له به‌فری به‌هاریش خێرا تر هه‌ڵماڵرا.
ئه‌ی كه دونیایێكی سه‌یرو عه‌جیب و غه‌ریبه، هه‌ر ئه‌وه‌نده ماوه قۆچی پێوه بێن، له ڕقی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه سه‌یرو غه‌ریب و عه‌جیبه‌دا.
بۆیه پێشینان گوتوویانه:
گێوژێ له‌سه‌ر كه‌نداری شفتی حۆل حۆلی پێوه
گامێش ده‌فڕێ به باڵه هێلكان ده‌كا به ڕێوه.
راى خوت بنووسه
2003/02/10
له‌و بابه‌ته‌ی ڕابردووم دا ده‌رباره‌ی ئیراق و ئه‌و ته‌نگژه نوێیانه‌ی كه له كات و ساتی ئێستاماندا ڕوبه‌ڕووی ئه‌و وڵاته ده‌بێته‌وه، ویستم به شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ند پرسیارێك بوڕوژێنم، توانا‌و ئیڕاده‌ی ( گه‌لانی ئیڕاق ) بخه‌مه به‌ر پرسیارێكی گه‌وره.
به‌ر له‌وه‌ی بابه‌تی ده‌سته‌وسان بنوسم مه‌به‌ستم بوو كه دوا به‌دوای ئه‌و بابه‌ته شتێكی تر بنوسم جیاواز بێت له‌گه‌ڵ شێوازی نوسینی ئه‌و ده‌سته‌وسانه. جگه له‌وه‌ی كه براده‌رێك ئه‌و پرسیاره‌ی وڕوژاندووه كه من لێی ئاگادار بووم و پێشبینی ئه‌وه‌شم كردبوو كه له‌وانه‌یه ئه‌و پرسیاره بوڕوژێنرێ.
هه‌ڵبه‌ت من له كه‌سی ناشارمه‌وه كه ساڵانێكه هه‌ستی به ئیڕاقی بوونم له ده‌ست داوه، ساڵانێكه ئه‌و هه‌سته‌م بۆ دروست بووه كه هیچ شتێك نیه به‌و وه‌همه گه‌وره‌ی ئیڕاق بمبه‌ستێته‌وه، بۆیه نه خۆم به ئیڕاقی ده‌زانم و نه خه‌ونی ئه‌وه‌شم هه‌یه كه له داهاتوێكی نزیك یا دووردا له‌سه‌ر ئاستی وڵاتێك به ناوی ئیڕاق شتێك بینا بكه‌م. له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌میشه له‌و ئازاره‌دا ده‌ژیم وه‌كو زۆرێك له ئاندامانی ئه‌و گه‌له ( گه‌لی كورد ) كه بێ قه‌واره‌و بێ هه‌ویه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌ژیین.
به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته هه‌رگیز ئه‌وه ناگه‌یێنێ كه له كات و ساتێكی وه‌كو ئێستادا ئه‌و واقیعه به شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌خوێنینه‌وه، دواتریش بوونی خۆمان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌سنیشان بكه‌ین داخۆ له كوێی ڕوداوه‌كانین و كاریگه‌ریمان چیه له سه‌ر هه‌مان ئه‌و ڕوداوانه.
ئه‌وه‌ی كه بۆی ده‌چم سه‌باره‌ت به خۆمان وه‌كو كورد، زۆر جاران هه‌ست ده‌كه‌م ئێمه ته‌نها وه‌همێكی گه‌وره‌ین، ته‌نها به وه‌هم چل ملیۆنین، ته‌نها به وه‌هم ئازاین، ته‌نها به وه‌هم ڕه‌گ و ڕیشه‌مان درێژ ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌نده هه‌زار ساڵه. چونكه كه‌مه نه‌ته‌وه هه‌ن ( كورد به كه‌مه نه‌ته‌وه ناژمێردرێ ) یا كه‌مایه‌تی مه‌زهه‌بی یا دینی هه‌ن له هه‌ندێك وڵات، نه باسی خۆیان به ملیۆن ده‌كه‌ن و نه ده‌شلێن ڕه‌گ و ڕیشه‌مان ئه‌وه‌نده هه‌زار ساڵه‌یه به‌ڵام له هه‌مان كاتیشا ده‌سه‌ڵاتیان زاڵه به‌سه‌ر زۆرینه‌كان و به مانای وشه زیندویه‌تی خۆیان موماره‌سه ده‌كه‌ن.( نموونه‌ش زۆرن، وه‌كو عه‌له‌ویه‌كان له سووریا،، هتد... )
چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر گورد له‌و وڵاته به زۆر به‌یه‌ك لكێنراوه‌ی به ناوی ئیڕاق ده‌سه‌ڵات دار بوایه‌و له جیاتی ئه‌وه‌ی عه‌ڕه‌ب موماره‌سه‌ی سیاسه تی ته‌عریب بكه‌ن ئێستا شاڵاوی به كورد كردن له به‌غداشا ده‌به‌ر بكه‌وتبایه ( لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه كه كورد به كرده‌وه ئه‌و شته بكات به‌ڵكو مه‌به‌ستم ته‌نها گریمانێكه بۆ حاڵی كورد ) ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین كێشه‌ی كورد له باشووری كوردستان ( یا له ئیڕاقی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد )له‌گه‌ڵ تورك بوایه كه مافی گه‌لی كورد پێشێل ده‌كات و دوژمنایه‌تیه‌كی بێئه‌خلاقانه‌و ئاشكرای ئینسانی كورد ده‌كات. یا گه‌لی كورد له باكووری كوردستان یا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاوا بوونایه.
باشه بۆ كه‌سمان پرسیار له خۆمان ناكه‌ین كه ئایا كورد بۆ له‌دوای ڕوخانی ده‌وڵه‌تی ماد نه‌یتوانیوه ڕاست بێته‌وه‌و تا هه‌نووكه‌ش ئه‌و سه‌دمه گه‌وره‌یه به‌ری نه‌داوه؟؟ بۆ زه‌رده‌شتێك كه په‌یامێكی پێ بووه بۆ ئه‌و گه‌له‌و كۆمه‌ڵێك بنه‌ماو بیروباوه‌ڕی جوانی پێ بووه له‌و زه‌مه‌نه‌ی خۆی دا، كورد شار به‌ده‌ریان كردووه‌و به خۆشی بڕوایان پێ نه‌هێناوه، كه دواتریش ده‌ست به شمشێرو به هه‌زاران سه‌ربازی بێگانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كورد باوه‌ڕی پێدێنێ و ده‌بن به زه‌رده‌شتی؟؟ بۆئه‌و ژیاره‌ی كه هه‌موو گه‌لانی ئیران به‌یه‌كه‌وه له‌و ده‌ڤه‌ره دروستی ده‌كه‌ن و تا ئه‌مڕۆش شوێنه‌واری شایه‌دمانی ئه‌و ژیاره‌یه، ببێ به موڵكی فارس و كوردیش وڵات و ته‌نانه‌ت ئیڕاده‌ی خۆیشی له‌ده‌ست بدات؟؟ له ڕاستیدا پرسیاری زۆر گه‌وره هه‌ن كه یه‌قه‌مان ده‌گرن و جێگای سه‌رسوڕمانن.
له زه‌مه‌نی ئه‌مڕۆشمان دا به هه‌مان شێوه ده‌بێ بپرسین، ساڵه‌هایه كورد چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تێك ده‌كات خۆی بدۆزێته‌وه‌و ئیسپاتی بوونی خۆی بكاته‌وه، كه‌چی له‌ناكاو بۆ جاری هه‌زاره‌مین ده‌سته‌و یه‌خه‌ی تر ده‌گرنه‌وه ده‌ست ده‌به‌نه‌وه بۆ خوێنی یه‌كتر، ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه ده‌كه‌نه‌وه به ده‌رفه‌تی یه‌كتر ناشیرین كردن و پرۆسه‌ی یه‌كتر له ناو بردن؟؟ بۆ ده‌بێ له سات و كاتێكی وه‌ك ئێستای پڕ له مه‌ترسیدا به شێوه‌یه‌كی بنه‌بڕ نه‌گه‌نه یه‌كترو یه‌ك سه‌ركردایه‌تی باری نائاسایی له وڵات پێك ناهێنن و خۆیان ئاماده ناكه‌ن بۆ هه‌موو جۆره ڕوداوێك؟؟ له‌كاتێك دا كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانی دونیا له‌حزه به له‌حزه باس و خواسیان كێشه‌ی ئیڕاقه‌و ته‌ماشای كه‌ناڵه كوردیه‌كانیش بكه‌ی ده‌ڵێی له دوورگه‌ی سێبیریا ده‌ژیێن. یا ئه‌وه‌ی هه‌موومان ده‌یزانین كه ئایینه‌كان هه‌میشه ڕه‌حمه‌ت و ڕزكار كه‌ری مرۆڤه‌كان بوون به‌ڵام له كوردستانی به‌سته‌زمان دا له جیاتی ئه‌وه‌ی ئایین ببێته‌وه به فاكته‌رێكی تری هێزوو گێڕانه‌وه‌ی متمانه به خۆ، ده‌بێت به كۆمه‌ڵێك گروپی ناته‌باو به‌ركه‌نار له هه‌ندێك له گۆشه دووره حاسێكانی كوردوستان و په‌یامی كورد كوشتن هه‌ڵده‌گرن، با له واقیعیشدا ئه‌و كوردانه موخالیفیان بن یا باوه‌ڕیان به خه‌ت و به‌رنامه‌ی ئه‌وانیشا نه‌بێت به‌ڵام بارودۆخی ئه‌و میلله‌ته‌ی كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه تۆپ تۆپێنه‌ی پێكراوه‌و پێده‌كرێ چیتر ئه‌وه هه‌ڵناگرێ لێی بكوژرێ و ئاژاوه‌ی له ناودا ببێ و مشووری داهاتووی نه‌خورێ !! ده‌كرێ هه‌موو لایه‌ك هه‌و بڕیاره بده‌ن خیلافات و ناڕازیبوونه‌كانیان هه‌ڵبگرن بۆ كاتێكی تریا به ئامرازه كانی غه‌یری شه‌ڕ چاره‌سه‌ری بكه‌ن، هه‌مووشیان به یه‌كه‌وه كار بۆ داهاتوێكی پرشنگدار بكه‌ن و هه‌موویان سوود له‌و داهاتووه وه‌ربگرن.
ئه‌مانه‌هه‌موو پرسیاری جیددین و پێویستیشیان به لێوردبوونه‌وه‌ی قوڵ هه‌یه !!!
كه‌واته‌با هه‌ر به قسه‌و تیور بێژین كه‌س نه‌ڵێ كورد مردووه كورد زیندوه !!! زیندوێتیمان له ڕشتنی خوێنی یه‌كتر دایه؟؟ كوردایه‌تیمان له بوونی مه‌رجه‌عیه‌تێك دایه كه هه‌ممومان له‌سه‌ری كۆكین؟؟ یا كوردایه‌تیش بۆته وه‌همێك و پێناسه‌كه‌یشی له پارچه‌یه‌ك بۆ پارچه‌یه‌ك و له شارێك بۆ شارێك و له لادێیه‌ك بۆ لادێیه‌كی تر‌و به‌ڵكه له كوردێك بۆ كوردێكی تر ده‌گۆڕێ؟؟ یا مه‌رجه‌عیه‌تمان له دینداریێك دایه كه هه‌موومان له‌سه‌ری كۆكین و خاڵی به هێز بوونمانه؟؟؟ نموونه‌یه‌كی زیندوتان بۆ باس بكه‌م له‌سه‌ر ناته‌بایی و ئاڵۆزی مرۆڤی كورد: ئێمه پێنج كه‌س بووین له مه‌كته‌بی زماندا ده‌مانخوێند، جارێكیان مامۆستایه‌كی تازه‌مان بۆ هاتبوو داوای كرد كه خۆمان بناسێنین، ئیتر هه‌ر یه‌كه‌و ناوی وڵات و كورته‌یه‌كی له ژیانی خۆی بۆ مامۆستاكه و باقی په‌نابه‌رانی تر باس كرد. ئیتر كورده‌كان یه‌كه‌میان گوتی من له ئیڕاقه‌وه هاتووم، دووه‌میان كوتی كوردم و له شیمالی ئیڕاقه‌وه هاتووم، سێیه‌میان گوتی له كوردوستانی ئیڕاقه‌وه هاتووم چواره‌میان گوتی له كوردستانه‌وه هاووم، پێنجه‌میان گوتی له باكووری كوردوستانه‌وه هاتووم.په‌نابه‌رێكی تری وڵاتێكی تر ویستی ده‌ست به خۆناساندنی خۆی بكات ، مامۆستاكه گوتی بێ زه‌حمه‌ت بوه‌سته، با نه‌ختێ لای ئه‌و براده‌ره كوردانه بمێنمه‌وه، گوتی: من زانیاریێكی زۆرم هه‌یه له‌سه‌ر كوردستان و بار‌و دۆخی كورد، به‌ڵام شتێك لای من لوغز بوو بۆم شێ نه‌ده‌كرایه‌وه، ئێستا شوكر ئێوه بۆتان حه‌ل كردم بێ ئه‌وه‌ی هیچیش پێیه‌وه ماندوو ببم، ئێوه هه‌مووتان په‌نابه‌رن و له زه‌برو زه‌نگی ڕژێمێكی توندوتیژو داگیركه‌ر ڕاتان كردووه، به‌ڵام تا ئێستا خۆتان ناناسن و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كۆك نین كه خه‌ڵكی كوێن !!ئا ئه‌وه‌یه نهێنیه مه‌زنه‌كه‌تان،. ئینجا گوتیشی: داوای بووردن ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر شعورم بریندار كردبن، به‌ڵام من ڕاستیم بۆ باس كردن.
راى خوت بنووسه
2003/02/09
ده‌سته‌وسان
گه‌وره‌ترین و ترسناكترین پرسیارێك كه له‌و سات و كاته ناسكانه‌دا ڕووبه‌ڕووی گه‌لانی ئیڕاق ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه: بۆ نه‌یتوانی به درێژایی ئه‌وه‌نده ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام خۆی خۆی ڕزگار بكات؟
بۆ ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا ئه‌و گه‌لانه له ده‌ست ڕژێمێكی ناوخۆ ڕزگار بكات؟؟؟؟
ده‌زانین مناڵ بێده‌سه‌ڵاته، كه ده‌كه‌وێته بچوكترین ته‌نگانه په‌نا بۆ ئه‌وی دی ده‌با، چ دایك و باوك بن یا هی تر.
مرۆڤی په‌ككه‌وته‌ش به هه‌مان شێوه، له هه‌موو حاڵه‌تێك دا بۆ خۆی ناتوانێ مشوری خۆی بخوات.
به‌ڵام ئایا گه‌لانی ئیراق ئاوا بێ ده‌سه‌ڵات و په‌ككه‌وته‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بێگانه بێت له‌و مه‌ینه‌تیه گه‌وره‌یه ده‌ریان بێنێت؟ ئه‌گه‌ر وایه، كه واقیعی حاڵ ده‌ڵێت وایه. ده‌ڵێین بۆ؟؟؟ بۆیه‌كی زۆر گه‌وره!!.
ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئیراق له چه‌ند گه‌ل و مه‌زهه‌ب و ئایینی جیاواز پێك دێن؟ له ئاكامی ئه‌و جیاوازیانه‌ش دا ڕژێم توانیویه‌تی سوود له جیاوازیه‌كان وه‌ربگرێ و هه‌ندێك له‌سه‌ر هه‌ندێك به هێز بكات؟ یا گه‌لێكی بێ ئیراده‌و بێ عه‌زیمه‌ته‌و بوونی له هه‌موو مانایه‌كان خاڵی كراوه‌ته‌وه. كه ئامانج و ماناش له بوون دا نه‌مان ئیتر به ئاسانی ده‌توانرێ ئه‌و مرۆڤانه یا ئه‌و گه‌له وه‌كو ڕانه‌مه‌ڕ به ڕێوه ببرێت.
ئه‌گینا مانای نیه كه ساڵه‌هایه گه‌لێكی ئه‌وه‌نده میلیۆنه‌له ژێر زه‌برو زه‌نگی تاقمێكی خوێن‌ڕێژ پاڕه‌پاڕی بێت!!! جێگای پرسیارێكی زۆر گه‌وره‌یه كه نه‌توانی خۆی بوونی خۆی بسه‌لمێنێ و وه‌كو بوكه‌ره هه‌موو لایه‌ك بتوانن یاری به چاره‌نووسی بكه‌ن!!
بۆ ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا یا ڕۆژئاوا گه‌لانی ئیراق یا هی تریش له مه‌ینه‌تی دیكتاتۆریه‌ت و خودسه‌ری ده‌سته‌و تاقمی وه‌كو ال مجید و ال سعود‌و ال سه‌باح و ال ته‌لال و هه‌موو ئه‌و ئاله ناموباره‌كانه‌ی كه وه‌كو په‌له هه‌ورێكی ڕه‌ش ئێستا‌و داهاتوو ی ئه‌و گه‌لانه‌یان داپۆشیوه.
بۆ ده‌بێ بڵێین سه‌دام خوێن ڕێژه به‌ڵام نه‌ڵێین ئه‌و گه‌لانه نه‌خۆشن و هه‌قه‌مستن وایان لێبكرێ؟؟
چۆن مرۆڤ بتوانێ ئازادانه‌بژیێت؟ ڕێزیشی هه‌بێ بۆ ئازادی خه‌ڵكی تر؟
ئایا جێی خۆی نیه كه گه‌لانی ئیراق شه‌رم بیانگرێ چونكه ساڵه‌هایه نه‌یتنتوانیوه ئیراده دروست بكه‌ن و چیتر ده‌سته‌مۆ نه‌كرێن، ده‌سته‌وسان دانه‌نیش؟؟؟
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و ده‌ڤه‌ره بكه‌ین مرۆڤ سه‌ری لێ سووڕ ده‌مێنێ..
هه‌ر ئه‌وانه‌بوون به حوسێنی كوڕی عه‌لییان گووت وه‌ره ئیڕاق و ئێمه له‌گه‌ڵتاین! دواتر یه‌زیدی كوڕی موعاویه چاوی لێ سووركردنه‌وه، هه‌ر هه‌موویان په‌شیمان بوونه‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ی له دوای یه‌زید ده‌ستیان دایه چه‌كو چوونه شه‌ڕی حوسێن و له شه‌ڕێكی زۆر نابه‌رامبه‌دا نامه‌ردانه حوسێنیان كوشت. حه‌ججاج هه‌ر له یه‌كه‌م دابه‌زینیا له مزگه‌وتێكی كوفه‌دا سه‌ری ده‌یانی په‌لداو كه‌سیان نه‌یانواێرا بڵێن له‌ل. ده‌گێڕنه‌وه له زه‌مانی حه‌ججاج ڕێبوارێك به ژێر دارخورمایێكا پێده‌په‌ڕێ ده‌بینێ سه‌گێك له ژێر سێبه‌ری دارخورمایه‌كه زۆر به ئاسووده‌یی خه‌وتووه، ده‌ڵێ خۆزگه‌م به خۆت ئه‌ی سه‌گی ئاسووده. له گه‌ڕانه‌وه‌یدا به هه‌مان ڕێگا دا ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌بینێ سه‌گه‌كه كوژراوه‌و كه‌لاشی له‌وێ كه‌وتووه، ئیتر به په‌رۆشه‌وه ده‌چێ ده‌پرسێ : ئه‌رێ ئه‌و سه‌گه بۆ كوژراوه؟؟ ده‌ڵێن ئه‌وا به فه‌رمانی حه‌ججاج كورژاوه، گوایه نه‌خۆشی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ده‌بێ له هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر به‌غدا چه‌ند كه‌س بكوژرێن؟؟
هه‌ڵبه‌ت مه‌زه‌نده‌كان په‌نجه بۆ هه‌زاران درێژ ده‌كه‌ن!!
ئه‌ی تا ئێستا له‌و هه‌موو شه‌ڕه كاولكاریانه‌ی سه‌ددام چه‌ند كه‌س كوژراون، بێجگه له‌و هه‌موو هه‌زارانه‌ی كه له‌سێداره دراون، یان زینده به چاڵ كراون؟
خۆ ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕینێك بكرابایه، هێنده‌ی قوربانی دراوه چواریه‌كی هێنده‌شیان نه‌ده‌داو سه‌ددامیشیام گۆڕ به گۆڕ ده‌كرد.
باشه ئه‌گه‌ر ئێستا ڕاپه‌ڕین بكرێت و بڵێن سه‌ددام به‌سیه‌تی، تۆ سه‌رچاوه‌ی ئاشوب و هه‌موو نه‌گبه‌تیه‌كانی ئێمه‌ی! ده‌بێ دابه‌زی!.
ده‌بێ چه‌ند كه‌س له ڕاپه‌ڕینێكی ئاوادا بگوژرێن؟؟
كام مردن به شه‌ڕه‌ف تره، مردنێكی به ئیراده‌و له پێناو خۆ ڕزگاركردن. یا مردنێكی بێ مانا‌و ترسنۆكانه؟؟ مردبێك به بۆمبایێكی سه‌ر شێت و نه‌ده‌زانێ بۆ كوژراو نه مێژوێكیش دروست ده‌كات؟؟
خۆ هه‌موو لایه‌كیش باش ده‌زانن كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كاره بۆ چاوی ڕه‌شی ئه‌ڕه‌ب و چامه قیت و قۆزه‌كه‌ی كورد ناكات!!
له لایێكی تریش خۆ ئه‌گه‌ر وورد بینه‌وه له دار‌و ده‌سته‌ی ڕژێم كێن ئه‌وانه‌ی له پشتیه‌وه‌ن، بێجگه له ئه‌ڕه‌ب و كورد‌و سوننی و شیعه، هتد؟
ده‌بێ مرۆڤی ئیراقی هێنده بێ نرخ و كه‌ڕامه‌ت بێ؟؟ نه‌توانی كه‌م تا زۆرێك ڕۆڵێكی بچكۆڵه‌شی له دروستكردنی مێژووی خۆی دا هه‌بێ؟؟ یا ئه‌و ڕژێمه به ئاگرو ئاسن كه‌ڕامه‌ت و ئیڕاده‌ی خه‌ڵكی شكاندووه‌و هه‌لا به هه‌لای كردووه؟
پرسیاره‌كان هێنده مه‌زنن به قه‌د مه‌زنی كێشه‌كان !!
كێشه‌كانیش ئه‌وه‌نده قوڵن به قه‌د قوڵی برینه‌كان !!
دروست كردنی مێژووش به مرۆڤی زیندوو ده‌كرێ، به‌و كه‌سانه‌ی كه سوود له مێژوو وه‌رده‌گرن به‌ڵام ئه‌سیری مێژوو نین !!
ئه‌وه‌تا جاحیظ له سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچی ده‌ڵێ: ئه‌و ده‌سه‌لڵاتدارانه ئوممه‌تیان كردووه به ڕانه‌مه‌ڕێك و به ئاره‌زووی خۆیان به ڕێوه‌ی ده‌به‌ن!!
پرسیاری هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه:
كوردیش گیرۆده‌ی هه‌مان ئه‌و نه‌خۆشیانه‌یه كه ئه‌ڕه‌ب توشی بووه، یا نه‌خۆشیه‌كانی كورد كۆنترو قوڵترن؟؟
ئایا ئیمڕۆ كورد چاره‌نووسی خۆی گرێداوه به چاره‌نوسی ئه‌ڕه‌ب، یا ئه‌مه واقیع و ڕاستیێكه خۆ لێدزینه‌وه‌ی نوعامه ئاسا سه‌ر له خۆڵ ڕاكرنه؟؟
كۆمه‌ڵه پرسیارێكی جیددین و پێویستیان به وه‌ڵامی جیددی هه‌یه !!
راى خوت بنووسه
2003/02/04
وێستگه‌ی دووه‌م
ئایا ته‌نیایی ئه‌وه‌یه به ته‌نیایی بژی؟ یا له ئاكامی ته‌نیایی دا هه‌ست به ته‌نیایی بكه‌ی؟
ته‌نیاییت وای لێكردم باست بكه‌م و بتخوێنمه‌وه
ته‌نیایی ئه‌و هه‌سته نامۆیه پر له نائارامیه‌یه كه ده‌تخاته نزمترین حاڵه‌تی بێ هێزی و وره دابه‌زین، ئه‌مه‌ش له ئاكامی ئه‌و حاڵه‌ته لێك حاڵی نه‌بوونه‌ی كه پێویست ده‌كات لێك حاڵی بوون هه‌بێت، ڕێز بۆ ویست و جۆری بیركردنه‌وه‌ی یه‌كتر دانه‌نرێت له حاڵتێكدا كه به‌یه‌كه‌وه ژیان ده‌بێ حه‌تمیه‌تی ئه‌وژیانه بێت كه خۆت هه‌ڵتبژاردووه، ئه‌و كاته نائارمیت ده‌گاته ئه‌و پله‌یه‌ی كه ئه‌گه‌ر له ناو قه‌له‌َباڵغیه‌كی زۆریشا بیت هه‌ر هه‌ست به ته‌نیایی بكه‌ی.
زۆربه‌ی جاران هه‌ست كردن به‌ته‌نیایی ته‌كانێكی تازه‌ت پێ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به دوای ئه‌لته‌رناتیفه‌كانا بگه‌ڕێی، چاره‌سه‌ر بۆ نائارامیه‌كانی بدۆزیته‌وه, بیر له هۆی سه‌رهه‌ڵدانی هۆكاره‌كانی ته‌نیاییت بكه‌یته‌وه.
هه‌ست كردن به ته‌نیایی شاڵاوێكه ده‌تخنكێنێ, شه‌وه‌ڕه‌شه‌ێكه تروسكاییه‌ك ئومێدی سپێده‌یه‌كی تازه‌ت بۆناهێڵێته‌وه.
ته‌نیایی ئه‌ودونیا فراوان و پڕ له ڕوناكی و قه‌ڵه‌باڵغه‌ت ته‌نگو تاریك‌و چۆله‌وار ده‌كا. ته‌نیایی له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاوه‌دانیت ببات هه‌ڵت ده‌نێت به‌ره‌و چۆله‌واریو دووچاری هه‌ست كردن به موزڵومیه‌تێكی گه‌وره‌ت ده‌كات.
له ئاكامی ئه‌و نائارامیانه‌دا ده‌زانی كه ته‌نیایی وه‌هم نیه، ته‌نیایی هه‌قیقه‌تێكی تاڵ‌و دوا ئاكامی ئه‌به‌دی ژیانی هه‌موو مرۆڤێكه.
ئه‌وه‌ی كه به‌ڕاستی وه‌همه، ئاوه‌دانیه, قه‌ڵه‌باڵغیه، چونكه حاڵه‌تێكی كاتیه له ئه‌نجامدا هه‌رده‌بێ به‌ره‌و هه‌قیقه‌تی ئه‌به‌دی بگه‌ڕێیته‌وه.
راى خوت بنووسه
ئاستانه به پێچه‌وانه‌وه تاخیر نیت، زۆر سوپاسی هه‌ستی به‌ڕێزتان ده‌كه‌م، هیوادارم هه‌میشه گه‌رم و گوڕ بیت.
راى خوت بنووسه
2003/02/03
براده‌ران ببورن سێ جار نوسرانه‌كه هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی بوو.
له كورده‌واری ده‌ڵێن: هه‌ر خوا سه‌هو ناكا.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌باره‌ت به فامینیزم, هه‌ندی ڕاو بۆچوونم به‌ر چاو كه‌وتن...
من باوه‌ڕم به به‌هاكانی مرۆڤ هه‌یه، چ ژن چ پیاو. بۆیه ئه‌گه‌ر ژنان یا پیاوان له ئاكامی شه‌ونخونی و هه‌وڵ و كۆششی خۆیان بچنه پێشه‌وه‌و شوێنی گرنگ و به‌رچاو داگیر بكه‌ن و موزاحیمی ده‌وروبه‌ری خۆیان بن, له پێناو په‌ره‌سه‌ندن و خۆشگوزه‌رانی بۆ خۆیان وكۆمه‌ڵگاكه‌یان، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ده‌كه‌وێته قالبی ململانێیه‌كی شه‌رعی. چونكه پێشكه‌وتنی هه‌ر تاكێك به سوود ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگا. به‌ڵام بزاڤی هه‌ر چینێك له چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا خۆی به باشتر بزانێ له ویدی، یا هه‌وڵی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌ویدی بدات، چ فامینیزم بێ یا پیاوسالاری یا هتد..ى1ى ئه‌وا به مه‌ترسی ده‌زانم. چونكه له ئاكامدا هه‌موو مرۆڤه‌كان ده‌بێ یه‌كتر ته‌واو بكه‌ن له پێناو یه‌كتریدا. ئه‌مه‌ش پێموابێ پوخته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی مرۆڤه، یا یه‌كتر ناسینیانه چونكه پێویستیان به یه‌كتر هه‌یه.
هه‌ڵبه‌ت مه‌سه‌له‌ی فامینیزم بۆیه باس كراوه چونكه گوتبووم ده‌نگم به فێمكه خان داوه سه‌رۆكی چه‌په سه‌وزه‌كان، هۆیه‌كانیشم نوسیبوون، لێره‌شدا دووباره‌ی ده‌كه‌ه‌وه كه یه‌كێك له هۆیه‌كان ئه‌وه بوو كه دیارده‌یه‌كی نوێیه ئافره‌تێك بوێرانه‌بێته پێشه‌وه‌وله دیالۆگێكدا له‌گه‌ڵ 6 پیاوی سه‌رۆكی 6 پارتی جیاواز به‌یه‌كه‌م ده‌رچوو، جگه له‌وه‌ی كه زۆر بابه‌تیانه‌و به ویژدان ده‌ڕوانێته مه‌سه‌له‌كان.
كۆمه‌ڵگاش بێ ململانێ نابێ و به‌ره‌و پێشیش ناڕوات. یه‌كێك له چۆنایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵی ڕۆژئاواش چوونه پێشه‌وه‌ی مرۆڤه له‌سه‌ر بنه‌مای ماهیه‌تی ئه‌و مرۆڤه له ڕووی زانستی و ته‌جروبه‌وه. نه‌ك له ڕووی حیزززززززززززززززبایه‌تی، یا خێلڵاڵاڵاڵاڵالاڵاڵاڵاڵاڵالالالالالالالالالالالالالالالالالالالالالالالالالالالالالالالالالایه‌تی.یا شێتایه‌تی و خۆ فه‌رزكردن.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ى1ى له ئه‌نجامی نوسینی ئه‌و چینایه‌تیه ئه‌وه‌م هاته بیر كه دوا به دوای نه‌وه‌ده‌كان دیارده‌یه‌كی نوێ په‌یدا بوو له ناو بازاڕی سیاسه‌تی كوردیدا ئه‌ویسش دروست كردنی گروپ وكۆمه‌ڵه‌و یه‌كیه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای دینی یا مه‌زهه‌بی كه به ڕای من ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێتی ده‌بێ له داهاتوودا. ئه‌ویش بۆ نموونه: یه‌كێتی عه‌له‌ویه‌كان. یا كۆمه‌ڵه‌ی یه‌زیدیه‌كان. یا یه‌ككرتووی مسوڵمانه‌كان، یا یه‌كێتی فه‌یلیه‌كان یا كۆمه‌ڵه‌ی دیانه‌كان. خوا هه‌ڵناگرێ تا ئێستا هیچم ده‌رباره‌ی كاكه‌ییه‌كان گوێلێنه‌بووه، وا دیاره ئه‌وان له خۆ ناترسن و بڕوایان به یه‌كێتی گه‌وره‌ی میلله‌ته‌كه‌یان هه‌یه !!!، هه‌روا هه‌قه‌كانیش، نازانم كه‌مینه‌ی تریشمان هه‌ن یان نا، ده‌ڵێن زه‌رده‌شتیش په‌یدا بوون!!!!!!!!!!!!!.
ئه‌رێ پێتان وانیه ئه‌و كاره كاریگه‌ریێكی زۆر سیلبی و نه‌رێتی ده‌بێ بۆ داهاتوو؟ من باوه‌ڕم به‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر بنه‌مای عیلمی و ئه‌زموونی دا بچنه پێشه‌وه‌و خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگا بكه‌ن و یه‌كسانی و ماوه‌دان به هه‌موو تاكێك بێ هه‌موو جیاوازیه‌ك كارامه‌یی و لێزانی خۆی بسه‌لمێنێ!!!!! هه‌ندێ جار بیر ده‌كه‌مه‌وه ده‌ڵێم ده‌بێ ئه‌وه دیارده‌یه‌كی نه‌خۆشی نه‌بێ له كۆمه‌ڵكای پڕ له نه‌خۆشیمان؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راى خوت بنووسه
2003/02/01
خێراندار بیت دیمانه
سوپاسی هه‌ستی به‌ڕێزتان ده‌كه‌م.
هیوادارم له هیچ كاروانێكتا دوا نه‌كه‌وی
راى خوت بنووسه
به‌ڕێز به‌رده‌قانی
ده‌نگم نه‌دا به سێ دێی ئا چونكه : كه ناویان بزانی ئامانج و مه‌به‌ستیشیان ده‌زانی. به‌تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ر.
ده‌نگم دا به:
فێمكه خان سه‌رۆكی چه‌پی سه‌وز، چونكه:
دیارده‌یه‌كی تازه‌یه لێره ژن ببێته سه‌رۆكی پارتێك، وه‌كو هاندانێك بۆ پێشكه‌وتنی.
له‌مه‌سه‌له‌ی لێدانی ئیراق, دژی لێدانه‌و یه‌كێكیش له هۆیه‌كان ده‌ڵێ شه‌ر مه‌ترسیێكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ( نۆردی ئیراك ) مه‌به‌ستیشی باشوری كوردستانه.
لایه‌نگری په‌نابه‌ره. هه‌ڵبه‌ت كوردێكی زۆر له‌و وڵاته سه‌رگه‌ردان بووه و فایلی داخراوه‌و ئومێد بڕ كراوه، ئه‌وان داوای مافی په‌نابه‌ریان بۆ ده‌كه‌ن.
هه‌روابێته‌وه هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی نوێی ئه‌م وڵاته پۆزه‌تیفه‌و داوای ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌موو هاوڵاتیه‌ك ده‌كه‌ن.
له دوا دیالۆگی سه‌رۆكی پارته‌كان، له به‌ڵگه هێنانه‌وه‌و زیره‌كی له گفتوگۆ دا پله‌ی یه‌كه‌می هێنا.
راى خوت بنووسه
|